پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت جلی تەسک و تەنک و کورت لەبەر بکات بۆ پیاوی خۆی ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە ژن و مێرد یەکتر ببینن بە ڕووتی ، ئەگەر ئەمە دروست بێت دروستە ژن جل و بەرگی تەسک و تەنک و کورت تەنھا بۆ ھاوسەری لەبەر بکات .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( نابێت جل و بەرگی تەنک لەبەر بکەیت و عەورەت بەدیار بکەوێت بزانرێ و بەدیار بکەوێ ڕەنگی پێستی سپی یان سۆر ، جا ئەمە چ لە پیاو بێت یان ئافرەت ئەگەر لە مالی خۆی بێت ، ئەمەیان دروست نییە ئەگەر بێجگە لە پیاوی ببینێت ........ وە دروستە بۆ ئافرەت لەبەری بکات ئەگەر کەس نەیبینێت بێجگە لە پیاوی . )) " الموسوعة الفقهية " ( 6 / 136 )
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێیان کراوە : ئایا حەڕامە ئافرەت جلی تەسک لەبەر بکات یان نە ، کەچی بۆ ھاوسەری خۆی لەبەر دەکات و خۆی جوان دەکات بۆی ؟
لە وەلام دا دەلێن : (( ئەگەر ئافرەت ئەمە لەبەر بکات تەنھا بۆ مێردی دروستە ، ئەگەر نا دروست نییە چونکە دیار کردنی لاشەی تێدایە ، وە دیار بوونی ئەو شوێنەی ئافرەتی تێدایە کە فیتنەیە )) " فتاوى اللجنة الدائمة " ( 24 / 34 ) .
صالح الفوزان خوا بيپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە ئافرەت جلی کورت لەبەر بکات لەپێش چاوی مناڵەکانی و مەحرەمەکانی ، وە نابێت خۆی بەدیار بخات ئیلا ئەوە نەبێت کە ڕێگەپێدراوە و فیتنە نییە ، وە دروستە جلی کورت لەبەر بکات تەنھا بۆ پیاوی خۆی )) "المنتقى من فتاوى فضيلة الشيخ صالح الفوزان " ( 3 / 170 ) .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( گومانی تێدا نییە ئافرەت شتێک لەبەر بکات تەسک بێت ئەو شوێنەی لاشەی بەدیار بکەوێت کە جێگای فیتنەیە دروست نییە ئیلا لای پیاوی نەبێت کە دروستە ، بەلام لای بێجگە لە پیاوی دروست نییە ھەتا ئەگەر تەنھا بە ئامادەبوونی ئافرەتانیش بێت واتە تەنھا ئافرەتی لێ بێت ، چونکە دەبێتە پێشەوای خراپ بۆ کەسانی تر ئەگەر بیبینن ئەمەی لەبەر کردووە شوێنی دەکەون . .....)) "المنتقى من فتاوى فضيلة الشيخ صالح الفوزان " ( 3 / 176 ، 177 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ