پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت سەما بکات ( رقص ) ؟
وەلام // زانایان دەلێن باش نییە ئافرەت سەما بکات ئەگەر شتی حەڕامی تێکەل نەبوو بێت ، بەلام ئەگەر حەڕامی تێکەل بکرێت حەڕام دەبێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّكَ لَنْ تَخْرِقَ الْأَرْضَ وَلَنْ تَبْلُغَ الْجِبَالَ طُولًا )) {الإسراء: 37}.
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان ئەم ئایەتە دەکەن بەلگە کە زەمی سەما کردن کراوە ، ..... ))
لە موسوعة الفقهیة باس كراوه دەلێت : (( حنفی و مالکی و حنابلە و قفال لە شافعی یەکانە بۆ ئەو چوون کە سەما کردن باش نییە ، چونکە کردەوەیەکی کەمە و نیشانەی ئەوەیە کە کەسەکە ساویلکەیە و لە ڕەوشت نزمی یە و گالتە کردنە ، .......
ئەمەیان ئەگەر سەما کردن شتێکی حەڕامی تێکەل نەبوو بێت ، وەک عەرەق خواردنەوە و عەورەت بەدیار کەوتن و شتی تری وەک ئەمانە ، ئەگەر ئەمانە تێکەل بوون ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی هەموو زانایان . ))
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەما کردن ئەسل وایە باش نییە ، بەلام ئەگەر ڕێگای غەربی بێت یان لاسایی کردنەوەی کافر بێت حەڕامە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من تشبە بقوم فهو منهم )) واتە : هەر کەسێک خۆی بچوێنێت بە قەومێک ئەوە لە وانە ، لەگەل ئەوە فیتنە دروست دەبێت ، ئافرەت هەیە سەماکەرەو جوانە وگەنجە ئافرەتی تر پێی تووشی فیتنە دەبن ، ..... )) لقاء الباب المفتوح ( س 1085 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەماکردن شتێکی خراپە فەتوا نادەین کە دروست بێت چونکە پێمان گەیشتووە کە شت ڕوویداوە لە نێوان ئافرەتان بەهۆی سەما کردن ، ئەگەر سەما کەر پیاو بێت ئەوە خراپترە ، کە خۆ چوواندنی پیاوە بە ئافرەت هیچی تێدا نییە کە شاراوە بێت ، ئەگەر سەما کردن لە نێوان ئافرەت و پیاو بێت کە هەندێک ساویلکە ئەمە دەکەن ، ئەمەیان گەورەترە و خراپترە چونکە تێکەڵاوی ڕوویداوە و فیتنە گەورەترە بە تایبەتی بە بۆنەی ژن گواستنەوە . )) فتاوى إسلامية ( 3 / 187 ) .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) سەما کردن باش نییە ئەگەر حەڕامی تێکەل نەبوو بێت .
(۲) سەما کردن حەرامی تێکەل بووبێت ئەوا حەرامە بەیەک دەنگی هەموو زانایان .
(۳) سەما کردن لاسایی کردنەوە کافر بێت خۆ چوواندنە بە کافرەکان حەڕامە .
(٤) نابێت پیاو سەما بکات چونکە خۆ چوواندنە بە ئافرەت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ