پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت ڕێگری سەرجێی لە پیاوی بکات کاتی دوو گیانی لە ترسی مناڵ ؟
وەڵام // زانایان دەلێن واجبە ئافرەت وەلامی پیاوی خۆی بداتەوە بۆ سەرجێی ئەگەر نا تاوانبار دەبێت ، ئیلا ئەگەر پیاو خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ دابین نەکات ، یان ئافرەت لاواز بێت یان نەخۆش بێت بەرگەی جووت بوون نەگرێت .
سەبارەت بە جووت بوون کاتی دوو گیانی دروستە ھیچی تێدا نییە ئیلا ئەگەر زیانی بۆ مناڵ ھەبێت .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( ھیچی تێدا نییە جووت بوون لەگەڵ ئافرەتی دوو گیان ئەگەر زیانی بۆ حەمل نەبێت ، ئەوەی قەدەغە کراو بێت جووت بوونە لەگەڵ ئافرەت کاتی حەیز ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ) البقرة/ 222 .
وەک ئەمەیان کاتی نیفاسیش حەڕامە ھەتا پاک دەبێتەوە ، وە ئافرەت کاتێک ئیحرام دەبەستێت بۆ حەج یان عومرە . )) فتاوی اللجنە الدائمە ج١٩ لاپەڕە ٣٥٣
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ