سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ژن و مێرد یەکتر ماچ بکەج لەپێش چاوی مناڵەکانیان ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:476

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ژن و مێرد یەکتر ماچ بکەج لەپێش چاوی مناڵەکانیان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ماچ کردن لە پێش چاوی مناڵەکان ئەم دوو حالەتانە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر ماچ کردن لەو جۆرە ماچ کردنە بێت کە لە کاتی بەتەنیایی لە نێوان ژن و مێرد دەکرێت ئەمەیان نابێت ، جا مناڵەکان گەورە بن یان بچووک بن .

حالەتی دووەم : ئەگەر ماچ کردن لەو جۆرە نەبێت لەوەی کە لە کاتی بەتەنیایی لە نێوان ژن و مێرد دا دەکرێت ئەمەیان دروستە وەک دەڕبڕینی سۆز .

محمد بن ابراهیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەندێک خەلک پەنا بەخوا لەبەر خراپی و ناشرینی مامەلەیان خێزانی خۆیان ماچ دەکەن لەپێش چاوی خەلک ، ئەمە شتێکی دروست نییە )) فتاوی ۱۰ لاپەڕە ۲۷۷

هەروەها دەستی ئافرەت گرتن لەدەرەوە ئەسل وایە دروستە هیچی تێدا نییە بەلکو حالەت هەیە باشتر وایە بگرێت ئەگەر پێوست بکات وەک قەلەباغی یان ئەگەر نەخۆش بێت یان بترسێت یان ......

بەلام ئەگەر پێویست نەکات یان دەستی یەکتر دەگرن لە بابەتی خۆشەویستی دەربڕین ، زانایان دەلێن دەبێت سەیری عورف بکات ئەگەر شتێکی ئاسایی بوو ئەوە هیچی تێدا نییە دەستی بگرێت ، بەلام ئەگەر شتێکی جوان نەبوو باشتر وایە خۆتی لێ بپارێزی ، بەلکو هەندێک دەلێن جوان نییە و باشتر وایە خۆتی لێ بپارێزی ، چونکە دەرەوە شوێنی دەربڕینی خۆشەویستی نییە بۆ یەکتری بەم شێوەیە ، بەلکو ئەمە لە مالەوە دەکرێت نەک لە دەرەوە .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) دروست نییە خێزانی خۆت ماچ بکەیت له دەرەوە لە پێش چاوی خەلک ، بەلکو هەندێک زانا دەلێن حەڕامە .

(۲) ماچ کردنی ژن و مێرد لە پێش چاوی مناڵ ئەگەر لەو جۆرە ماچ کردنە بێت کە لەکاتی تەنیایی دەکرێت ئەمەیان نابێت جا مناڵەکان بچووک بن یان گەورە بن .

(۳) ماچ کردنی ژن و مێرد لەپێش چاوی مناڵ ئەگەر لەو جۆرە نەبێت کە لەکاتی بەتەنیایی دەکرێت دروستە وەک سۆز یان ....

(٤) دروستە ژن و مێرد دەستی یەکتر بگرن لە دەرەوە لە پێش چاوی خەلک ئەگەر پێویست بکات .

(٥) ئەگەر لە عورف شتێکی جوان نەبێت باشتر وایە ژن و مێرد دەستی یەکتر نەگرن .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام