پرسیار // ئافرەت زولمێ لێ دەکرێت لە لایەن پیاوی و ماڵی باوکی پیاوەکە چارەسەر چییە ؟ وە مالەکەش پابەندن بە دین ؟
وەلام // زانایان دەلێن واجبە ژن و پیاو بە جوانترین و باشترین شێوە مامەلە لەگەڵ یەکتر بکەن بە تایبەتی پیاو چونکە ئافرەت لاوازە و بێ دەسەلاتە .
ئەگەر پیاو مامەلەی خراپ بێت لەگەڵ ئافرەت باشتر ئافرەت ئەم ھەنگاوانە بگرێتە بەر پەلە نەکات :
یەکەم / ئافرەت دەبێت ئارام بگرێت و پیاوی خۆی ئامۆژگاری بکات بە ھێمنی و حیکمەت و وە خوای گەورەی بە بیر بھێنێتەوە ، وە بێ ئومێد نەبێت لە ڕەحمی خوای گەورە و گومانی باش بە خوای گەورە ببات و گەش بین بێت .
دووەم / ئەگەر ئامۆژگاری ئافرەت سوودی نەبوو بۆی ئەوا با ھەوڵ بدات کەسێکی خزمی ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری بکات .
سێیەم / ئەگەر ھیچ سوودی نەبوو و ئافرەت بێزار بوو توانای بەرگە گرتنی ئەم ناخۆشیانەی نەما ، ئەوا ئافرەت بۆی ھەیە داوای تەلاق بکات بۆ ئەوەی لێک جیا ببنەوە .
چوارەم / ئەگەر پیاو و مالی پیاوەکە ڕازی نەبوون بە جیا بوونەوە ئەوا ئافرەت بۆ ھەیە بچێتە لای قازی بۆ ئەوەی مافی ئافرەتی پێ بدات ، وە ئەگەر ئافرەت تەلاق درا بەھۆی خراپی مامەلە کردن لەگەڵ ئافرەت ئەوا دەبێت مارەی تەواو بدرێت بە ئافرەت وە لە ماوەی عیدەش مەسرەفی بکرێت و وە ھەندێک مالی تریشی پێ بدرێت لەسەر وتەی ھەندێک زانا .
پێنجەم / ئەگەر قازی حوکمی نەکرد بە تەلاق دان ئافرەت یەک ڕێگای لە پێش ماوە ئەویش خلعە داوای جیابوونەوە بکات و تنازل لە مافی خۆی بکات وەک مارەی .
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت بۆی ھەیە داوای جیابوونەوە بکات " خلع " لەم حالەتانە :
یەکەم / ئەگەر ئافرەت ڕەوشتی پیاوی پێی ناخۆش بووە ، وەک ئەوەی پیاوی تووندە و زوو ھەڵدەچێت و تۆڕە دەبێت و وە تولە دەکاتەوە لەسەر کەمترین شت یان کەمترین عەیب .
دووەم / ئەگەر شێوەی پیاوی پێ جوان نەبێت وەک ناشرینی یان عەیب یان یەکێک لە ئەندامەکانی نقصی ھەیە ، بۆی ھەیە خلع بکات .
سێیەم / ئەگەر پیاو نقصی دینی ھەبوو ، وەک ئەوەی نوێژ ناکات یان کەمتر خەمە لە نوێژی بە کۆمەڵ یان ڕۆژووی ڕەمەزان دەشکێنێت بێ عوزر یان ئامادەی حەرام کراوەکان دەبێت وەک زینا و عەرەق و گۆرانی و شوێنی خراپ ، ئافرەت بۆی ھەیە خلع بکات .
چوارەم / ئەگەر حەقی ئافرەت پێی نەدات مەسرەف کردن و جل و بەرگ و پیداویستیەکان کە پیاو توانای ھەیە ، ئەوا ئافرەت بۆی ھەیە خلع بکات داوای جیابونەوە .
پێنجەم / ئەگەر پیاو مافی ئافرەتی پێ نەدرا لە جووت بوون بەھۆی عەیب پیاو توانای نییە یان بێ ھۆ ناچێتە لای خێزانی یان دەچێتە لای ئافرەتی تر خیانەت لە خێزانی خۆی دەکات یان چەند ژنی ھەیە عەدالەت ناکات لە نێوان خێزانەکانی خۆی و ناچێتە لای یەکێکیان ئەوا ئافرەت بۆی ھەیە داوای جیابوونەوە بکات . ))
باشترین چارەسەر بۆ ئافرەت دوعا کردنە و باش بوونە لەگەڵ پیاوی و ئامۆژگاری کردنییەتی ، نابێت لە ھەنگاوێک پەلە بکات بۆ ھەنگاوێکی تر چونکە تێک چوون خێزان و لێک جیابوونەوە شتێکی گەورەیە ، وە لەم حالەتەش لە کۆمەلگەی خۆمان بەزۆری ھەر ئافرەتە زیانی پێ دەگات بە تایبەتی ئەگەر مناڵی ھەبێت .
خەلکانێک ھەن بە پابەند بە دین بەناوبانگن بەلام لە ڕاستی دا پابەندن بە جەھل و وە لە ھەلس و کەوت و مامەلە کردن دا وەک ئاژەڵ وان کەسی نەزان ئەم ھەلس و کەوتە ناکەن لەگەڵ ژن و بووکی خۆیان ، کێشە ئەوەیە پیاو دەلێت ژنی دووەمت بەسەر دەھێنم لە ڕاستی دا ئەم پیاوە یەک ژنیشی لێی زیادە ھی ئەوە نییە ژنی پێی بدەی ، وە مالی باوکی پیاویش دەلێن ئێمە ناتوانین ڕێگری کوڕەکەمان بکەین بۆ ژنی دووەم چونکە خوای گەورە ڕێگەی داوە ، کێشە ئەوەیە کەسێک ژن دەھێنێت نازانێت مافەکانی ژن چییە و وە مەرجەکانی ژن ھێنانی دووەم چیین وە داوای ژنی تریش دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ