سەردێری پرسیار:حوکمی ڕێگری کردنی پیاو لە ئافرەت بۆ مالی باوکی ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:473

پرسیار:

پرسیار // ئایا تا چەند ئافرەت دەتوانێت گوێ ڕایەلی پیاوی بكات لەرێگری كردنی پیاو بۆ چوونە مالی باوکی و خزمەکانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت ئافرەت لە مالی پیاوی دەربچێت ئیلا بە ویستی پیاوی نەبێت ، هەتا ئەگەر دەرچوونی بۆ گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیش بێت ، ئەگەر ڕێگری لە ئافرەت بکات بۆ سەردانی دایک و باوکی دەبێت گوێڕایەلی بکات ، بەلام بۆ پیاو نییە ڕێگری لە دایک و باوکی بکات کە سەردانی کچی خۆیان دەکەن یان قسەی لەگەل دەکەن .

ئایا پیاو دەتوانێت ڕێگری بکات لە ئافرەت کە سەردانی مالی باوکی بکات ، دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن بۆ پیاو نییە ڕێگری لێی بکات ، کە ئەمە وتەی حنفی ، مالکی ، .......هتد

دووەم : هەندێک زانا دەلێن پیاو بۆی هەیە ڕێگری بکات لە خێزانی بۆ سەردانی مالی باوکی ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلە ، ........هتد

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی واجبە ، وە سەردان کردن و چاکە لەگەل کردن ، ئەوان حەقیانە لەسەری کە دەبێت سەردانیان بکرێت بەتایبەتی دایک و باوک .

هەروەها گوێڕایەلی کردنی پیاویش واجبە لەسەر خێزانی کە نابێت دەربچێت ئیلا بە ئیزنی پیاوی ، جا بۆ سەردانی نزیکی خۆی یان کەسی تر ، واجبە لەسەر ئافرەت گوێڕایەلی پیاو بکات و دەرنەچێت ئیلا بە ئیزنی پیاوی .

بەلام نابێت پیاو دژی بوەستێت و ڕێگری بکات لە سەردان کردنی دایک و باوکی ئیلا ئەگەر زەرەرێکی بۆی هەبێت ، ئەگەر سەردان کردن زەرەری هەبوو ئەوە دروستە ڕێگری بکات ))

پرسیار کرا لە زانایان اللجنة الدائمة : (( حوکمی دەرچوونی ئافرەت لە ماڵی پیاوی خۆی بێ ئەوەی ئیزن لە پیاوی وەربگرێت چییە ، وە مانەوەی لە ماڵی باوکی خۆی بێ ئەوەی ئیزن لە پیاوی وەربگرێت ، وە گوێڕایەلی دایک و باوکی خۆی پێش مێردی خۆی بخات ؟

وەلام / نابێت ئافرەت لەمالی پیاوی دەربچێت ئیلا بە ئیزی پیاوی نەبێت ، نە بۆ دایک و باوکی و وە نە بۆ کەسی تر ، چونکە ئەمە مافی پیاوەکەیەتی لەسەری ، ئیلا ئەگەر شتێکی شەرعی بێت ناچار بێت . )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱۹ لاپەڕە ۱٦٥

عائشە خوا لێی ڕزی بێت بە پێغەمبەر دەلێت : (( ئایا ئیزنم پێ دەدەیت کە سەردانی دایک و باوکم بکەم ؟ )) رواە البخاری (٤۱٤۱) ، مسلم (۲۷۷۰)

عراقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی عائشە کاتێک دەلێت ( ئیزنم دەدەیت سەردانی دایک و باوکم بکەم ) ئەمە بەلگەیە ئافرەت نابێت لە مالی پیاو دەربچێت ئیلا بە ئیزنی پیاو نەبێت ، وە دەرچوونی بۆ پێداویستی مرۆڤ پێویست بە ئیزنی ناکات ...)) ج٨ لاپەڕە ٥٨

زانایان چەندین بەلگەی تری ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە نابێت بێ ئیزنی پیاوی لە مال دەربچێت ، هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە ئافرەت بێ عوزری شەرعی یان واجباتی شەرعی لە مالی پیاوی دەربچێت بێ ئیزنی پیاو .

ابن تیمییه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت کاتێک شوو دەکات پیاوی خاوەندار ترە لە باوکی کە مولکی بێت ، وە گوێڕایەلی پیاوی واجب تر و لەپێشترە ، ......)) مجموعە فتاوی ابن تیمیە ج۳۲ لاپەڕە ۲٦۱

پوختەی وەلام زانایان دەلێن :

(۱) واجبە ئافرەت گوێڕایەلی پیاوی بکات ، وە نابێت حەڕامە بێ ئیزنی پیاو دەربچێت ، ئیلا ئەگەر پێویست بکات .

(۲) پیاو بۆی نییە ڕێگری لەئافرەت بکات کە سەردانی دایک و باوکی بکات ئەگەر زەرەری نەبێت ، ئەگەر زەرەری هەبێت دەتوانێت ڕێگری بکات .

(۳) ئەگەر پێویست بکات دروستە ئافرەت دەربچێت بێ ئیزنی پیاو بەلام بۆ ماوەیەکی کەم .

(٤) گوێڕایەلی کردنی ئافرەت بۆ پیاوی واجب تر و لەپێش ترە لە گوێڕایەلی دایک و باوک .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام