پرسیار // حوکمی بلاوکردنەوەی نھێنی جووت بوونی نێوان ژن و پیاو چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە ژن و پیاو نھێنی جووت بوونی یەکتر بلاو بکەنەوە بەلکو یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، بەلگە :
(١) عن أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيّ ، قال : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَى امْرَأَتِهِ ، وَتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا ) رواه مسلم (1437).
واتە : خراپترینی خەلک لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەو کەسەیە کە دەچێتە لای خێزانی خۆی و پاشان نھێنی بلاو دەکاتەوە .
(٢) ئەسمای کچی یزید لە لای پێغەمبەر بوو سەلامی خوای لێ بێت وە ژن و پیاو لە لای دانیشت بوون ، فەرمووی : (( لەوانەیە پیاو ئەوە بلێت کە دەچێتە لای خێزانی ، وە لەوانەشە خێزانی خەبەر بدات بە خەلک بەوەی کە کردوویەتی لەگەل پیاو )) من ووتم : سوێند بە خوا ئەی نێردراوی خوا ئافرەتان ئەمە دەلێن ، وە پیاویش ئەمە دەکات ، فەرمووی : (( وا مەکەن ، چونکە ئەمەیان وەک ئەوە وایە شەیتانی نێر بگات بە شەیتانی مێینە و جووت ببن وە خەلکیش سەیریان بکات )) أخرجە أحمد .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە "واتە فەرموودەی ابو سعید" بەلگەیە کە حەڕامە پیاو نێوان خۆی و خێزانی بلاوبکاتەوە لە خۆشی لەگەڵ بردن ، وە وردەکارییەکان جووت بوون باس بکات ئەوەی لەگەڵ خێزانی کردوویەتی جا چ کردەوە بێت یان وتە و شتی تر )) " شرح صحيح مسلم " (10 / 9) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەڕامە ئەم کردەوەیە بکرێت مرۆڤ نھێنی نێوان خۆی و خێزانی بلاوبکاتەوە ، وەک ئەوەی بلێت : جووت بوونم لەگەڵ کرد بەم شێوەیە یان فلانە شێوە یان کاتێک جووت بوونم لەگەڵ کرد قیژاندی (دەنگی بەرز کرد ) یان شتی تری ھاوشیوەی ئەمانە کە جێگای شەرمە باس بکرێت .
ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە حەڕامە بەلکو لە تاوانە گەورەکانە ، چونکە وەعیدێکی تووندی تێدایە ، دەبێت کەس ئەوەی نێوان خۆی و خێزانی بپارێزیت ، بێجگە لە حالەتێک نەبێت کە دروستە ئەویش ئەگەر پێویستی کرد ، بۆ ڕوون کردنەوەی حوکمێکی شەرعی ، وەک : کاتێک پرسیار لە پیغەمبەر و وە عائشەش لەوێ ئامادە بوو ، سەبارەت بە پیاو جووت دەبێت لەگەڵ خێزانی پاشان مەنی ناھێتە خوارەوە ، فەرمووی : " من ئەوەم دەکرد وە ئەمە "مەبەستی عائشە بوو " پاشان خۆمان دەشۆرد " ئەمە شتێکە بلاوکردنەوەی نھێنی تێدایە بەلام پێویستی شەرعییە ، پاشان ئەمەیان شتێک نەبوو وردەکاری تێدا بێت بەلکو بە شێوەیەکی گشتی باسی کردووە ، وە گومانی تێدا نییە شتێک بە وردەکاری باس بکرێت گەورەترە ........
کەواتە ئەگەر سوودی شەرعی تێدا بێت دروستە باس بکرێت ، بەلام ئەوەی باس دەکرێت وەک خۆشی گومانی تێدا نییە حەڕامە .
ئەگەر بووترێت : ئایا بۆ ئافرەتیش حەڕامە وەک پیاو کە نابێت نھێنی بلاو بکاتەوە ؟
دەلێین : قیاس کردنەکە ڕوون و ئاشکرایە و گومانی تێدا نییە کە ئافرەتیش وەک پیاو وایە ، حەلال نییە نھێنی نێوان خۆی و ھاسەری بلاوبکاتەوە ، ئیلا ئەگەر پێویستی کرد وەک پرسیار کردن لە شتێک ، وەک ئەوەی بییەوێت باسی حالی ھاوسەری خۆی بکات لە جووت بوون کە لاوازە یان شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە کە پێویست دەکات بلێت کاتی پرسیار کردن ، ئەمەیان دەلێین دروستە ،.......... )) شرح بلوغ المرام ج١١ لاپەڕە ٢٦٠ ــ ٢٦١
ئەم ڕێگری کردنە لە بلاوکردنەوەی نھێنی نێوان ژن و پیاو چەند سوودی ھەیە :
(١) تەربییەت دانی ژن و پیاو لەسەر پارستنی نھێنی یەکتری و وە یەکتر داپۆشین .
(٢) پاراستنی زمان لە باس کردنی شتێک کە سوودی نییە .
(٣) گرینگی دانی ئیسلام بە ماڵ و وە پاراستنی لەو ھۆکارانەی دەبێتە ھۆی تێک چوون و پووچ بوونی ماڵ .
(٤) وە پاراستنی ئەو خۆشەویستی و پەیوەندییە قوولەی کە لە نیوان ژن و پیاو دا ھەیە ، وە دوور کەوتنەوە لە ھەموو ئەو شتانەی کە خۆشەویستی و پەیوەندی نێوانیان ناھێلێت یان تێک دەدات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ