سەردێری پرسیار: مەرجەکانی ئەو کەسەی ئامۆژگاری خەلک دەکات چین ؟ چۆن ئامۆژگاری بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:470

پرسیار:

پرسیار // مەرجەکانی ئەو کەسەی ئامۆژگاری خەلک دەکات چین ؟ چۆن ئامۆژگاری بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گرینگترین مەرج بۆ ئامۆژگاری ئەمانەن :

یەکەم // دەبێت ئامۆژگاری خەلک بکات بۆ خوا بە پاکی ، چونکە ئەگەر بە پاکی ئامۆژگاری بکات بەرەکەت دەکەوێتە ئامۆژگارییەکانی و خۆی و خەلک سوودمەند دەبن .

دووەم // ئەوەی ئامۆژگاری خەلک دەبێت کردەوە بە قسەکانی بکات ، نەک کەسێک بێت قسە و کردەوەکانی دژی یەکتر بێت کە ئەمە حالی زۆربەی ئامۆژگاری کارانە ، وە ھەر لەبەر ئەمەش خەلکانێکی زۆر ئامۆژگاری لێیان وەرناگرێت .

سێیەم // نەرم و نیان بێت لە ئامۆژگاری کردنی خەلک و توند نەبێت ، کە ئەم توندی یە لە ئامۆژگاری بۆتە ھۆی ئەوەی خەلکانێک زیاتر سور بن لەسەر ھەلەی خۆیان و بەردەوام بن لەسەر ھەڵە .

چوارەم // دەبێت ئامۆژگاری یەکە بنیات نرابێت لەسەر زانست ، وە ئامۆژگاری بۆ شتی گرینگ پێش ھەموو شتێک بخات و ئاسانکاری بۆ خەلک بکات و دین لەسەر خەلک توند نەکات ، لەسەر بابەتێک کە بەرفراوانی تێدا لە خەلک گەورە بکات و کەچی لەم لاوەش بیروباوەڕی پشت گوێ خستووە .

پێنجەم // دەبێت ئامۆژگارییەکەی بە نھێنی بێت ، نابێت لەپێش چاوی خەلک ئامۆژگاری بکات ، چونکە ئەوەی ئامۆژگاری خەلک دەکات مەبەستی بلاوکردنەوەی عەیبی خەلکی نییە ، بەلکو مەبەستی داپۆشین و لادانی عەیبی خەلکە ، ھەروەک چۆن ئامۆژگاریکار بۆ خۆی پێ خۆشە عەیبەکانی شاراوە بن و لابدات بێ ئەوەی کەسێکی تر بزانێت .

بەداخەوە چەندین کەس ئامۆژگاری خەلک دەکەن لە پێش چاوی خەلک و بەلکو عەیبەکانی بەدیار دەخات و قسەی ناشرینیشی پێی دەلێت ، ئەمانە وا دەزانن خێریان پێ دەگات و خۆیان پێ ژیرمەندە کەچی لە ڕاستی دا نەزانن و بەلکو زانایان دەلێن تاوانباریش دەبن لەسەر ئەم کردەوە ناشرینە ، وە زۆر لە موسلمانان لە یەکتر توڕە دەبن لەسەر ئامۆژگاری یەکتر کردن ، لەبەر ئەوەی ئامۆژگاری کار بەو شێوە ئامۆژگاری خەلکی نەکردووە کە شەرع دیاری کردووە و ڕێگای بۆی داناوە کە چۆن ئامۆژگاری خەلک دەکەیت .

شەشەم // ڕەچاوی کات و شوێنی گونجاو بکات بۆ ئامۆژگاری کردن ، چونکە ئەوەی ھەڵەی کردووە کات ھەیە گونجاو نییە ئامۆژگاری بکەیت دەبێت دوای بخەیت .

حەوتەم // پێش ئامۆژگاری کردن ھەلەکەی بزانی و دڵنیا بیت کە تووشی فلانە ھەڵە بووە ، نەک کەسێک بەری یە و بێ تاوانە ئامۆژگاری بکەیت یان تۆمەتی بدەیتە پاڵی .

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئامۆژگاری واجبە و ھەر کەسێک پێی ھەلسێت پاداشت بۆی ھەیە و لەسەری لاداچێت و وە لەسەر کەسانی تریش لادەچێت ، ئامۆژگاری دەبێت بکرێت بە گوێرەی توانا ئەگەر ئامۆژگاری کار بزانێت ئامۆژگارییەکەی وەردەگیرێت و گوێڕایەلی دەکرێت ، وە دڵنیا بێت لەنەفسی خۆی ، ئەگەر ترسی ئازاری ھەبێ ئەوا بەرفراوانی تێدایە . )) شرح ابن بطال ج١ لاپەڕە ١٢٩

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام