سەردێری پرسیار: ئایا لە چ کاتێک دروستە درۆ بکەیت ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:468

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە چ کاتێک دروستە درۆ بکەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن درۆ کردن حەڕامە ئیلا لەو سێ حالەتە نەبێت کە شەرع ڕێگەی داوە کە ئەمانەن :

حالەتی یەکەم // کەسێک کێشەی نێوان دوو کەس یان دوو لا چارەسەر دەکات .

حالەتی دووەم // قسەی نێوان ژن و پیاو بۆ خۆشەویستی نێوانیان یان چاک بوون و باشتر بوونی خێزانی .

حالەتی سێیەم // کاتی حەرب " شەڕ کردن " .

وعن أسماء بنت يزيد قالت : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( لا يصلح الكذب إلا في ثلاث يحدث الرجل امرأته ليرضيها والكذب في الحرب والكذب ليصلح بين الناس )). قال الشيخ الألباني : حسن .

واتە : درۆ دروست نییە ئیلا لە سێ حالەت نەبێت ، پیاو قسە دەکات بۆ خێزانی بۆ ئەوەی ڕازی بکات و کاتی جەنگ و کاتی سولح کردن لە نێوان خەلک .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو درۆیەک تاوان نییە ، بەلکو ھەیە گوێڕایەلی خوایە و واجبە لەسەری و تاوانبار دەبێت لە سەرپێچی کردنی ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ليس الكذاب الذي يصلح بين الناس فينمي خيراً " پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگەی داوە بۆ درۆ بۆ ڕاکێشانی خۆشەویستی خێزانی بۆ خۆی ، ھەروەھا درۆ لە حەرب .

پاشان یەک دەنگی ھەموو زانایان نقل کراوە موسلمان دەبێت درۆ بکات ئەگەر کاربەدەستێکی زالم پرسیاری شوێنی کەسێکی موسلمانی کرد تاکو بیکوژێت ، ئەگەر ڕاستی پێی بلێت و شوێنی پیشانی بدات ئەوە تاوانبارە . )) "الفصل في الملل " (4/5) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام