سەردێری پرسیار:حوکمی سەیری موبایلی کەسێکی تر کردن بێ ئەوەی ئیزنی لێ وەربگرێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:467

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کەسێک سەیری موبایلی کەسێکی تر بکات بێ ئەوەی ئیزنی لێ وەربگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت بێ ئیزنی خاوەنی موبایل دەستکاری موبایلی بکەیت ، چونکە زۆرینەی نھێنییەکان یان چەند شتی شەخسی یان چەند وێنەی خێزانی تێدایە یان چەند بابەت باس کراون بە ڕیسالە لەسەر موبایل ھەموویان ئەمانەتن ، وە خاوەنەکەی پێی خۆش نییە و بەلکو دەچێتە ژێر جاسوسی کردن لەسەر خەلک و حەڕامە .

زانایان دەلێن نابێت ئافرەت سەیری موبایلی پیاوی خۆی بکات ، وە پیاویش نابێت سەیری موبایلی خێزانی بکات بێ ئەوەی ئیزنی لێ وەربگرێ .

زۆر لە پیاوان یان زۆر لە ئافرەتان سەیری موبایلی یەکتر دەکەن و گومانی خراپ بە یەکتر دەبەن بێ بەلگە ، نابێت گومانی خراپ بە کەس ببەیت ئەمەیان ھەلەیە و حەڕامە ئیلا بەلگەی ڕوون و ئاشکرات ھەبێت .

عن زيد بن وهب قال : أُتِي ابن مسعود فقيل له : هذا فلان تقطر لحيته خمرا . فقال عبد الله : (إنا قد نهينا عن التجسس ، ولكن إن يظهر لنا شيء نأخذ به) أبو داود (4890) ، صححه الألباني في "صحيح أبي داود" .

واتە : بە ابن مسعودیان وت : ئەم پیاوە دلۆپی عەرەق " خمر " لە ڕیشی دەھاتە خوارەوە ، فەرمووی : ئێمە نەھی مان لێکراوە جاسوسی بکەین ، بەلام ئەگەر شتێک بۆ ئێمە بەدیارکەوت وەری دەگرین .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئەگەر خاوەنی ماڵ بزانێت و نیشانە ھەبێت بۆ ئەم وتە خراپانە ، ئەوا ھیچی تێدا نییە ئەگەر مسجلێک دابنێت بێ ئەوەی ئەوان بزانن ، بەلام سەرەتای کارەکە ئەگەر زانرا دەبێت پێی بلێی و بیترسێنی ، ....

سەبارەت بە تەنھا تۆمەتبار کردن و وەسواس نابێت ، بەلام ئەگەر بزانێ کارەکە ترسناکە و ڕوودەدات دروستە مسجل دابنێ بۆ ئەوەی لە کارەکە دڵنیا بێت و بۆی ڕوون بێتەوە . )) فتاوى اللقاء الشهري للشيخ محمد بن صالح العثيمين رقم 50.

ھەر کەسێک شوێن نھێنی و عەیب و عاری خەلک بکەوێت ئیلا لە دونیا و قیامەت نھێنی و عەیب و عاری کەشف دەبێت و ڕیسوا دەبێت .

گومانی تێدا نییە پیاو حەقی گەورەیە بەسەر ئافرەتەوە بەلام لەگەڵ ئەمەش بۆ پیاو نییە تداخلی نھێنی نێوان خێزانی خۆی و ھاوڕێکانی خیزانی خۆی بکات ، وە نابێت بچێتە ناو موبایل و ڕیسالەکانی نێوان خێزانی و ھاوڕێکانی ، بۆ ئافرەتیش بە ھەمان شێوە ، زۆر لە پیاوان دڵ پیسن ئەمە پیشەیانە و زۆر لە ئافرەتانیش تووشی گومانە خراپ بووینە و سەیری موبایلی پیاویان دەکەن لەبەر ئەوەک نەوەک ژنی تری بەسەر بھێنێت .

کەواتە سەیری موبایلی خەلک کردن ئەم چوار حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // دەچێتە ناو موبایلی و بێ ئەوەی پرسی پێ بکات و بێ ئەوەی لە شتی نھێنی بگەڕێ و بێ ئەوەی گومانی خراپیش پێ ببات ، ئەمەیان دروست نییە .

حالەتی دووەم // دەچێتە ناو موبایلی بێ ئەوەی پرسی پێ بکات و بەلکو ھەندێک گومان بۆی دروست بووە بێ بەلگە ، ئەمەیان نابێت و حەڕامە بێ بەلگە گومانی خراپ ببەیت بە کەسێک .

حالەتی سێیەم // دەچێتە ناو موبایلی بێ ئەوەی پرسی پێ بکات ، بەلام بەلگەی ھەیە و دەیەوێت دڵنیا بێت و بۆ ئەوەی چاک ببێت یان ئامۆژگاری بکات نەک ڕیسوای بکات و ئابڕۆی ببات ، ئەمەیان دروستە بەلکو پاداشتیشی بۆی ھەیە ، بە تایبەتی چاودێری کردنی مناڵی ھەرزەکار ئەگەر چاودێری نەکەیت و ئامۆژگاری نەکەیت لە دەست دەردەچێت .

حالەتی چوارەم // دەچێتە ناو موبایلی بێ ئەوەی پرسی پێ بکات ، وە بەلگەشی ھەیە و دەیەوێت دڵنیا بێت ، بەڵام مەبەستی چاک بوونی کەسکەی نییە و بەلکو دەیەوێت ئابڕۆی کەسەکە ببات یان بخاتە ژێر دەستی خۆی و بە ئارەزووی خۆی ھەلس و کەوتی پێ بکات ، ئەمەیان حەڕامە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام