پرسیار // زیانەکانی حسوودی چیین؟
وەلام // زانایان دەلێن حەسوودی چەندین زیانی بۆ دین و دونیا هەیە .
یەکەم / زیانەکانی بۆ دین :
(۱) ڕازی نەبوون و پێ نەخۆش بوونە بە قەدەری خوا .
(۲ ) پێ نەخۆش بوونە بەو بەشەی کە خوای گەورە دابەشی کردووە بەسەر خەلک دا .
(۳) وە خۆ جیاکردنەوەیە لە پێغەمبەر و پیاو چاکان ، چونکە ئەوان خێری دین و دنیایان بۆ خەلک ویستووە .
(٤) بەژدار بوونە لە گەل شەیتان و کافرەکان چونکە وەک ئەوان پێیان خۆشە موسلمان تووشی نەخوشی ببن و خۆشیان لەسەر لابچێت.
(٥) وە حەسوودی چاکەکانی مرۆڤ دەخوات ھەروەک چۆن ئاگر دار دەخوات و دەیسووتێنێت .
دووەم / زیانەکانی بۆ دونیا :
حەسوود دڵی پڕ ئازارو خەمە بەردەوام هەست بە نەخۆشی دەکات ، کەچی ئەو کەسەی حەسودی پێ بردراوە هیچ تاوانبار نابێت و نیعمەت لەسەری لاناچێت ئیلا بەقەدەری خوا نەبێت.
هۆی حەسوودی چییە ؟ وە چارەسەری حەسوودی چییە ؟
وەلام / هۆیەکانی حەسوودی ئەمانەن :
(۱) دژمنایەتی و ڕق و کینە .
(۲) حەز کردنە بە سولتە و بە دیار کەوتن .
(۳) خۆش ویستنی دونیا .
(٤) بوونی کبر لەناو دڵ .
(٥) ...(.....)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حسوودەی چەند زیانی گەورەی لێ دەکەوێتەوە لەوانە :
ڕەخنەی گرتنی حەسوود لەسەر حیکمەتی خوای گەورە ، چونکە ئەگەر پێت ناخۆش بێت بەو نیعمەتەی خوا بەسەر کەسێک دا باراندووە ئەمە ڕەخنە گرتنە ، ھەروەک ئەوە وایە بلێیت : ئەم پیاوە شیاوی ئەم نیعمەتە نییە ، ڕەخنە گرتنی تێدایە لە قەدەر .
حەسوودی نەفی تەواوی ئیمان دەکات ، لەبەر ئەوەی پێشتر باسمان کرد ڕەخنە گرتنی تێدایە لەسەر قەدەری خوا ، ھەروەک خوای گەورە نەھی کردووە ، کردەوەکەی دەبێتە تاوان ، وە تاوانیش دەلالەت لەسەر کەمی ئیمان دەکات ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمانی یەکێک لە ئێوە تەواو نابێت ھەتا ئەوەی بۆ خۆی پێ خۆشە بۆ برای خۆیشی پێ خۆش بێت . )) گومانی تێدا نییە حەسوود وا نییە .
حەسوودی بەزۆری ھیرش دەکاتە سەر ئەو کەسەی حەسوودی پێی دەبەیت ، حەسوود ھێرش دەکاتە سەری یان بە زمان یان کردەوە بۆ ئەوەی ئەم نیعمەتە لەسەری لابچێت .
حەسوود بەردەوام لە قلق و سینگ تەنگی دایە ، ھەتا ھەندێک جار خواردن ناخوات وە خەویشی لێ ناکەوێت ، چەند نیعمەت زۆر بێت لەسەر کەسەکە خەم و پەژارەی حەسوود زیاتر دەبێت ، .......
حەسوودی وای لێ دەکات پێش ئەو کەسە نەکەوێت کە حەسوودی پێی دەبات ، نموونە : قوتابی زانست دەبینێت لێی باشترە لە زانست ، دەلێت : پێویست ناکات من خۆم ماندوو بکەم ، چونکە من ناگەم بەم پلەی ئەو قوتابییە ، ڕادەوەستێت لە خێر بەھۆی حەسوودی پەنا بەخوا .
یەکەم کەس حەسوودی بردبێت ئەوەی ئێمە بزانین شەیتان بووە ، کەواتە حەسوودی لە شوێن کەوتنی ھەنگاوەکانی شەیتانە و شوێن کەوتنیەتی . )) شرح بلوغ المرام ج١٥ لاپەڕە٢٠١ ــ ٢٠٢
بزانە ڕەحمەتی خوات لێ بێت حەسوودی نەخۆشیێکی کوشندەیە تووشی دڵ دەبێت چارەسەر ناکرێت ئیلا بە زانست و کردەوە نەبێت ، زانستی بە سوود چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشیە ،وە باش بزانە ئەم نەخۆشییە زەرەری بۆ دین و دونیات هەیە، ڕەوشتێکی ناشیرینە زەرەری بۆ لاشە و دینت هەیە ، هەر بۆیە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پەناگرتن لە شەری حەسوود (( ومن شر حاسد اذا حسد ))
شەیتان بۆچی سوجدەی نەبرد بۆ ئادەم ؟! جوولەکەش بەهەمان شێوە حەسوودی وای لێ کرد ئیمان نەهێنن ، کەواتە حەسوودی وا لە مرۆڤ دەکات حەق وەرنەگرێت شوین ھەواو ئارەزووەکانی بکەوێت ، زۆربەی زۆری کێشەکان بۆ حەسوودی دەگەڕێنەوە وە خەلێکی زۆر نقووم بوون لە حەسوودی پەنا بە خوا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ