پرسیار // ئایا بەسەلام کردن بڕینی پەیوەندی یان تاوانباری لادەچێت یان دەبێت ئیلا تێکەلی یەکتر ببن ؟
وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن ئەوەی ھەجر دەکات زیاتر لە سێ ڕۆژ و بمرێت شایستەی چوونە ناو ئاگرە ، بەلگە :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثٍ ، فَمَنْ هَجَرَ فَوْقَ ثَلَاثٍ فَمَاتَ دَخَلَ النَّارَ )) .رواە أبو داود (4914) ، وأحمد (9092) .
واتە : ئەبو ھریرە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((حەڵال نییە بۆ موسلمان ھەجری برای خۆی بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ ، ھەر کەسێک ھەجر بکات و بمرێت دەچێتە ناو ئاگر . ))
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سەلام کردن سێ ووتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن بە سەلام کردن بڕینی پەیوەندی لادەچێت تاوانبار نابێت ، کە ئەمە حسن و مالک و ابن وھب و ھەندێک حنابلە و شافعیەکانە کە ئیمام النووی لە شەرحی مسلم ج ١٦ لاپەڕە ٣٥٤ ئەم وتەیە دەداتە پاڵ شافعیەکان ، بەلگە :
(١) عن أبي أيوب الأنصاري رضي الله عنه قال : قال النبي صلى الله عليه وسلم : (( لا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثِ لَيَالٍ، يَلْتَقِيَانِ فَيُعْرِضُ هَذَا وَيُعْرِضُ هَذَا ، وَخَيْرُهُمَا الَّذِي يَبْدَأُ بِالسَّلامِ ))رواه البخاري (5727) ، ومسلم (2560) .
واتە : ئەبو ئەیوب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەلال نییە بۆ موسلمان پشت لە برای خۆی بکات زیاتر لە سێ شەو ، بەیەک بگەن ئەو پشت لەوی تر بکات ئەوەکەی تریش پشت لەوی تر بکات ، وە باشترینیان ئەوەیە کە سەلام دەست پێ دەکات . ))
ئەوەی سەرەتا سەلام دەکات باشترە لەوەکەی تر ، ئەمە بەلگەیە بە سەلام کردن تاوان لادەچێت .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەکە وایە سەلام کردن ناکۆکی ناھێلێت . )) الآداب الشرعیة ج١ لاپەڕە ٢٥٤
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە پشت لە برات بکەیت کەمتر لە سێ ڕۆژ ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " فوق ثلاث " ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت دروستە کەمتر لە سێ ڕۆژ ھەجر بکرێت ، لەبەر ئەوە مرۆڤ لەم ماوە شتێک دەچێتە دڵی سەبارەت بە برای لە شەڕ و خراپ تێگەیشتن و کێشە ......
ھەجر لادەچێت بە سەلام کردن ، ڕووی کردنە بەلگە ڕوونە ، چونکە دەلێت : السلام علیك قسە لەگەڵی دەکەیت و ھەجر لادەچێت ، بەلام دەبێت ئەوە بزانرێت خەلک لە یەکتر جیاوازن ، خەلک ھەیە ئەوەندە بەسە بلێیت : السلام علیك ، وە ئەویش بلێت : وعلیك السلام ، وە خەلک ھەیە پێویستی بە زیاترە و پرسیاری حالی بکەیت و تۆ چۆنیت ؟ و شتی تری وەک ئەمانە ، دەبینیت پیاوێکی ئاسایی بەلات دا تێپەڕ دەبێت بەسە بلێیت : السلام علیك ، وە ئەویش بلێت : وعیکم السلام ، بەلام ئەگەر ھاوڕێت بێت یان نزیکت بێت ئەمە بەس نییە ، لەبەر ئەوە ئەگەر سەلامی لێ بکەیت و وەلام بداتەوە بلێت : وعلیکم السلام ، دوای تۆ بێ دەنگ ببیت و ئەویش بێ دەنگ ببێت ، دەلێیت : ئەم پیاوە شتێکی لە دڵ ماوە ، ھەروەھا ئەم بابەتە دەبێت بە ژیرانە بزانرێ و لێی تێبگەی ، ئەگەر نا ئەسڵ وایە بە سەلام کردن ھەجر لادەچێت . )) شرح بلوغ المرام ج١٥ لاپەڕە ١٣١ ــ ١٣٢
دووەم // هەندێک زانا دەلێن پەیوەندی بڕین لاناچێت ئیلا بگەرێنەوە بۆ حالەتی پێش بڕینی پەیوەندی واتە لەگەل یەک دابنیشن و هەلس و کەوت بکەن ، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ابن قاسمی مالکی یە ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەتا ئاشت دەبنەوە )) ئاشت بوونەوە بە تێکەڵ بوونە بە یەکتری نەک تەنھا سەلام .
سێیەم // هەندێک دەلێن ئەگەر خزم بوو و نزیک بوو تەنها سەلام کردن بەس نییە بەلام ئەگەر خزم نەبوو سەلام بەسە تاوانبار نابێت .
وتەی راست ئەسڵ وایە بە سەلام کردن ھەجر لادەچێت ، بەلام ئەگەر ئەوەی ھەجری دەکەیت نزیک بێت یان ھاوڕێ یان کەسێک بێت پێش ھەجر لەگەڵی تێکەلاو بیت ئەمەیان بەس سەلام کردن بەس نییە .
پوختـــەی وەلامــــی زانــــایــــــان :
(١) ھەر کەسێک ھەجر بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ حەڕامە و شایستەی چوونە ناو ئاگرە .
(٢) دروست موسلمان ھەجری موسلمان بکات کەمتر لە سێ ڕۆژ تاوانبار نابێت .
(٣) لاچوونی ھەجر و تاوان ئەسڵ وایە بە سەلام کردنە ، بەلام ئەگەر کەسەکە نزیک بوو یان ھاوڕێ بوو یان ئەوا دەبێت بچیتە سەر باری پێشوو تەنھا سەلام بەس نییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ