پرسیار // ئایا ئەوانەی دڵیان خەتم دەکرێت موسلمان یان کافرن ؟
وەلام // زانایان دەلێن خەتم بەسەر دلی کافر دادێت و وە خەتم بەسەر دلی موسلمانیش دادێت ، خەتم بەسەر دلی کافر هەمووی دەگرێتەوە ، بەلام بەسەر دلی موسلمان هەندێکی دەگرێتەوە بەگوێرەی تاوانەکەی ، بەلگە کە دلی موسلمانیش خەتم دەکرێت :
(۱) عَنْ أَبِي الْجَعْدِ الضَّمْرِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( مَنْ تَرَكَ ثَلَاثَ جُمَعٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ ) .رواه الترمذي ( 500 ) ، وأبو داود ( 1052 ) ، والنسائي ( 1369 ) ، وابن ماجه ( 1126 ) .
واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات لە تەمەبەلی خوای گەورە دلی خەتم دەکات .
(۲) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( إِنَّ العَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِيئَةً نُكِتَتْ فِي قَلْبِهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ ، وَإِنْ عَادَ زِيدَ فِيهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ ، وَهُوَ الرَّانُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ ( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) . رواه الترمذي ( 3334 ) ، وقال : حسن صحيح ، وحسَّنه الألباني .
واتە : کاتێک بەندە تاوان دەکات خالێکی ڕەش لەسەری دروست دەبێت ، بەلام کاتێک تەوبە دەکات و پەشیمان دەبێتەوە ئەم خەلە ڕەشە لادەچێت ، ئەگەر گەڕاوە سەر تاوان و بەردەوام بوو تەوبەی نەکرد دلی دادەپۆشرێت هەتا هەمووی ڕەش دەبێت ئەمەیان پێی دەلێن ( ران ) هەروەک خوای گەورە باسی کردووە : (( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ )) .
خەلک چوار پۆلن کافر و منافق و ئیماندار و موسلمانی تاوانبار هەر یەکەیان دلێکی تایبەتی هەیە ، کافر و دووڕووەکان دلیان خەتم کراوە هەمووی ، بە شێوەیەکی گشتی ڕووناکی ئیسلام ناچێتە ناوی و وە تاریکی کوفری لێی دەرناچێت ، بەلام دلی مسلمانی تاوانبار بە گوێرەی تاوانەکەیەتی بە خەتم هەندێکی گرتۆتەوە ، وە هەیە دلی هەمووی گرتۆتەوە وەک دووڕووەکان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ