پرسیار // ئایا کەفارەتی غەیبەت کردن چییە ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە کەفارەتی غەیبەت کردن کە دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن کەفارەتی غەیبەت کردن داوای لێ خۆش بوون کردنە بۆ ئەو کەسەی کە غەیبەتت کردووە ، پێویست ناکات داوای لێبوردنی لێ بکەیت و گەردەنی خۆتی پێ ئازا بکەیت ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، ابن قیم ، ابن مفلح ، سفارینی ، چەند زانای ترە ، ابن مفلح لە ابن تیمییە نقل دەکات دەلێت ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :
(۱) عن ٲنس عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( کفارة من غتبته ٲن تستغفر له )) واتە : کەفارەتی ئەوەی کە غەیبەتت کردووە ئەوەیە کە داوای لێ خۆش بوونی بۆی بکەیت .
لەم فەرموودەیە تەنها باسی داوای لێ خۆش بوونی کردووە ، بەلگەیە کە تەنها داوای لێ خۆش بوون بۆ کردن بەسە .
هەندێک زانا دەلێن فەرموودەکە لاوازە بەلام ماناکەی ڕاستە ، وە هەندێکیش دەلێن فەرموودەکە ڕاستە ، بەلام وتەی ڕاست فەرموودەکە لە سەنەد لاوازە .
(۲) ئەگەر گەردنی خۆت بەو کەسە ئازا بکەی کە غەیبەتت کردووە زەرەری زیاترە و زیاتر ئازاری دەدەیت .
(۳) هەروەها ئاشکرا کردن کە من غەیبەتی تۆم کردووە و گەردەنم ئازا بکە دەبێتە هۆکار بۆ دوژمنایەتی و گەورەتر دەبێت .
(٤) هەروەها ئاشکرا کردن کە من غەیبەتی تۆم کردووە گەردەنم ئازا بکە ئەو خۆشەویستییەی پێشتر ناهێلێت .
دین ڕێگای دوژمنایەتی و نەمانی خۆشەویستی یان کەم بوونی خۆشەویستی داخستووە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن داوای لێ خۆش بوون بۆ کردن بە تەنها بەس نییە ، بەلکو دەبێت گەردەنی خۆی پێ ئازا بکات بۆ ئەوەی تەوبەکەی دروست بێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، شافعی ، مالک ، قرطبی ، نووي ، چەند زانای ترە ، بەلگە :
(۱) قیاس دەکەن لەسەر حەقی مالی ، چۆن مال بردنی کەسێک دەبێت ئیلا گەردەنی خۆتی پێ ئازا بکەیت ئەمەش بە هەمان شێوە .
(۲) هەروەها فەرمودەی دەلێت داوای لێخۆش بوون بۆ بکە لاوازە.
وتەی ڕاست زانایان دەلێن :
یەکەم / ئەگەر بزانێت یەقینت هەبێت ئەو کەسەی کە تۆ غەیبەتت کردووە کاتێک دەچیتە لای گەردەنی خۆتی پێ ئازا دەکەیت کەسێکی باش بێت و قبوول دەکات و تووڕە نابێت ( واتە کەسێکی لێبوردەیە ) دەبێت ئیلا گەردەنی خۆتی پێ ئازا بکەیت .
دووەم / ئەگەر بزانێت یەقینت هەبیت ئەو کەسەی کە غەیبەتت کردووە کەسێکی لێبوردە نییە ، نابێت داوای گەردەن ئازای لێ بکەیت چونکە خراپتر دەبێت .
سێیەم / ئەگەر بەگومان بێت لەو کەسەی کە غەیبەتت کردووە ئایا لێبوردەیە یان نا لەم حالەتە نابێت داوای گەردەن ئازایی لێی بکەیت ، چونکە ئەگەری زەرەری زیاتر و گەورەتری هەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ