سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە کافری خۆش دەوێت و ڕقی لە موسلمانانە و حەز دەکات گاور بێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:456

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسە چییە کافری خۆش دەوێت و ڕقی لە موسلمانانە و حەز دەکات گاور بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن یەکێک لە گرینگترین بابەتی بیرو باوەر خۆش ویستن و پشتیوانی کردنی خۆشەویستانی خودایە ، وە دژایەتی کردنی ناحەزان و دوژمنانی خودایە ، ئەم دوو کارە دژاودژی یەکترن ، واتە دۆستایەتی خۆشەویستانی خودا ناکرێت هەتاکو دژایەتی ناحەزانی خودا نەکەیت ، خۆش ویستن و ڕق لێ بوونەوە دەبێت لە پێناو خوا بێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پتەوترین گرێی ئیمان ئەوەیە خۆش ویستن و ڕق لێ بونەوە لەبەر خوا بێت و لەڕێگای خوا دا بێت . ))

عبدالرحمان البراك دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک باوەڕی وابێت جوولەکە و گاور لەسەر دینێکی ڕاستن ئەوە کافرە ، ئەگەر چی کار بە ھەموو شەرائیعەکانی ئیسلام بکات ، ئەوە ڕیسالەی محمدی بەدرۆ خستۆتەوە سەلامی خوای لێ بێت .

لەسەر ئەمە باس کردنی ڕەوشتی کافرەکان بە شێوەی مەدح و سەرسام بوون پێیان و بەگەورە دانانی شتەکانیان ئەوە حەڕامە . ))

زانایان دەلێن دروستە مرۆڤ کافری خۆش بوێت خۆش ویستنی سروشتی جا چ لەبەری خزمایەتی یان چاکەی لەگەل کردووە ، بەلام دەبێت بەری بیت لە دینەکەی وە ڕقیشت لێ بێت .

زانایان دەلێن پشتیوانی و خۆش ویستنی کافر ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت لەبەر کوفرەکەیان ئەمە کوفری گەورەیە .

حالەتی دووەم // ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت وە رێزی لێ بگری لەبەر دونیا ئەمەیان حەرامە .

حالەتی سێیەم // ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی بکەیت لەبەر ئەوەی چاکەی لەگەل تۆ کردووە یان نزیکی خۆتە ، ئەمەیان دروستە بەلام حەربی نەبێت واتە شەر دژی موسلمانان نەکات .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( سوودێکی گرینگی ئەم ئایەتە بەری بوون لە موشریکەکان ، ئەوەی بانگەوازی بۆ خوا دەکات بەلکو ھەموو موسلمانێک ، بەلام ئەوەی بانگەوازی دەکات بە پلەی یەکەم ، چونکە پێشەوایە و دەبێت بەری بێت لە موشریکەکان ، لەبەر ئەوەی ئەوان دوژمنی خوان و دوژمنی پێغەمبەرکانی خوان و دوژمنی ئیماندارانن ، (( لا تتخذوا عدوي و عدوكم أولياء )) ھەر کەسێک بەری نەبێت لە موشریکەکان ئەوە تەحقیقی بانگەوازی کردن بۆ خوای نەکردووە ھەتا خۆشی بداتە پاڵی ، ئەمە بابەتێکی گرینگ و گەورەیە . )) إعانە المستفید

ھەر کەسێک جنێو بە موسلمانان بدات و مەدحی کافرەکان بکات و تەمەنای ئەوە بکات گاور بوایا ئەوە کافرە . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام