سەردێری پرسیار:ئایا حوكمی ماچ كردنی ڕوومەت و دەم چییە كە ئێستا بلاوبۆتەوە لە نێوان هەندێک كچان و كوڕان ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:438

پرسیار:

پرسیار // ئایا حوكمی ماچ كردنی ڕوومەت و دەم چییە كە ئێستا بلاوبۆتەوە لە نێوان هەندێک كچان و كوڕان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەوەی سونەت بێت کاتی بەیەکگەیشتن تەوقە كردنە بە دەست ئەگەر یەكێك لەسەفەر بگەڕێتەوە دروستە معانقە لەگەلی بکەیت (واتە بچیتە باوەشی ) ، ماچ كردنی یەكتری لەكاتی بەیەكگەیشتن سونەت نییە و وە ڕێگری كراوە ، بەلگە :

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال ( قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، الرَّجُلُ مِنَّا يَلْقَى أَخَاهُ أَوْ صَدِيقَهُ أَيَنْحَنِي لَهُ ؟ قَالَ : لا . قَالَ : أَفَيَلْتَزِمُهُ وَيُقَبِّلُهُ ؟ قَالَ : لا . قَالَ : أَفَيَأْخُذُ بِيَدِهِ وَيُصَافِحُهُ ؟ قَالَ : نَعَمْ ) رواە الترمذی (۲۷۲۸) والحديث حسنه الألباني في صحيح سنن الترمذي .

واتە : ئەنەس دەفەرمووێت : پیاوێک وتی : ئەی نێردراوی خوا پیاو لە ئێمە دەگات بە برای یان هاورێی بۆی ئایا خۆی بۆ نزم بكاتەوە ؟ وتی : نەخێر ، گوتی ئایا بیگرێت و ماچی بكات ؟ وتی : نەخێر ، وتی : دەستی بگرێت و تەوقەی لەگەل بكات ؟ گوتی : بەلێ .

مباركفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( "ویقبلە ؟ قال : لا " ئەم فەرموودەیە بەلگەیە كە باش نییە باوەش و ماچ بكرێت ...... )) تحفة الاحوذی ج۷ لاپەڕە ٥٦٠

زانایان االجنە الدائمة دەلێن : (( ئەوەی دروست بێت رێگە پێدراو بێت لەكاتی بە یەكگەیشتن سەلام كردنە و تەوقە كردنە بە دەست ، ئەگەر بە یەكگەشتنەكە دوای سەفەر بێت دروستە باوەشی بكرێت لەبەر ئەوە جێگیر بووە ئەنەسی كوری مالیك دەلێت : (( هاوەلای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت كاتێك بە یەك دەگەیشتن تەوقیان دەكرد كاتێك لەسەفەر دەگەڕانەوە باوەشیان دەكرد )) ماچ كردنی ڕوومەت نەمان زانیوە سونەت بێت.))) فتاوی الجنة الدائمة ج۲٤ لاپەڕە ۱۲۸

شێخ ئەلبانی رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ئەوەی ڕاست بێت فەرموودەكە ڕوون ئاشكرایە كە نابێت ماچ بكرێت لە كاتی بە یەك گەیشتن دا بەلام ماچ كردنی مندال و خێزانەكان داخلی نابێت هەروەك ئەوەی دیارە .

وە ئەو فەرموودانەی هاتوون كە پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت هەندێك هاوەڵانی ماچ كردووە لە چەند رووداوی جیاواز وەك معانەقە کردن لەگەڵ زەیدی كوری حارثە كاتێك هاتە مەدینە و وە معانقە ابی الهیثم بن التیهانی وە بێجگە لە ئەمانە وەلام بۆ ئەمانە چەند رووێکی هەیە :

یەكەم / ئەم فەرموودانە هەموویان معلولن نابنە بەلگە .

دووەم/ ئەگەر بلێن فەرموودەکان ڕاستن هەر نابنە بەلگە چونكە پێچەوانەی فەرموودەی ڕاستە بەلكو ئەمەی كردووە لە هەندێک حالەتی تایبەت بووە ...... ))

لە الموسوعة الفقهیة باس كراوە دەلێت : (( نابێت پیاو دەمی پیاو ماچ بكات یان دەستی یان شتێكی ماچ بكات ، هەروەها ماچكردنی ئافرەت بۆ ئافرەتیش بەهەمان شێوە ، باوەش و لاشە بەریەك كەوتن وە شتی تری وەك ئەمان ئەگەر هەموویان بە شەهوەت بێت نابێت بێ ئەوەی جیاواز هەبێت لە نێوان زانایان دا ، بەلام ئەگەر بێجگە لە دەم بێت وەک رێز بەزەیی پێداهاتنەوە و لە كاتی مالئاوایی کردن دروستە.)) الموسەعە الفقهیة ج ۱۳ لاپەرە ۱۳٠

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) سونەتە لە كاتی بەیەكگەیشتن تەوقە بکرێت و سەلام بكرێت ، هەرواها ئەگەر دوای سەفەری بەیەك گەیشتن باوەش دەکرێت هەندێک دەلێن دەتوانی ماچیش بكەی .

(۲) ماچ كرد جا چ ماچی دەم بێت یان ڕوومەت نابێت ، چونکە سەر دەكێشیت بۆ تووش بوون بە بەدرەوشتی و فاحیشە ، ئەمەیان ئەگەر كوڕ بۆ كوڕ یان كچ بۆ كچ بێت ، بەلام ئەگەر كوڕ كچ ماچ بکات یان بە پێچەوانە وە هەردووکیان نامەحرەم بن زانایان هەموویان یەك دەنگن كە حەڕامە .

(۳) ماچ كردن و یان چوونە ناو باوەشی یەکتر كوڕان بۆ كوڕان یان كچان بۆ كچان ئەگەر بە شەهوەت بێت حەڕامە بە یەك دەنگی هەموو زانایان .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام