سەردێری پرسیار: جێ بەجێ کردنی حدود لەسەر تاوانبار دەبێتە کەفارەت بۆی ؟ ئایا یەکێک هەلگەڕێتەوە دوای بکوژرێت ئەم حەد لەسەر جێ بەجێکردنە دەبێتە کەفارەت بۆی کە کوشتنە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 430

پرسیار:

پرسیار // جێ بەجێ کردنی حدود لەسەر تاوانبار دەبێتە کەفارەت بۆی ؟ ئایا یەکێک هەلگەڕێتەوە دوای بکوژرێت ئەم حەد لەسەر جێ بەجێکردنە دەبێتە کەفارەت بۆی کە کوشتنە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن حەد جێ بەجێ کردن دەبێتە کەفارەت بۆی ، بەلگە :

فەرموودەی عبادەی کوری سامت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک تووشی ئەم تاوانانە ببێت ، وە حەدی لەسەر جێ بەجێ بکرێ لە دونیا ، دەبێتە کەفارەت بۆی .... )) رواە البخاری (۱٨) ، مسلیم ( ۱۷۰۹) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە شەرحی موسلیم دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە مەبەست پێی بێجگە لە شیرکە ، چونکە هەر کەسێک تووشی شیرک بێت حەد لەسەر جێ بەجێ کردن نابێتە کەفارەت بۆی )) شرح صحیح مسلم ج ۱۱ لاپەڕە ۲۲۳

زانایان دەلێن کوشتنی ئەو کەسەی لە دین هەلدەگەڕێتەوە حەد نییە و نابێت پێی بلێین حەد ، بەلکو سزایەکی دونیاییە ، وە سزای ئاخیرەتیش بەدوایدا دێت.

بۆیە زانایان دەلێن کوشتنی هەلگەڕاوە بە حدود حساب ناکرێ ، چونکە حدود ئەگەر گەیشتە لای ئیمام داوای تەوبەی لێ ناکرێ یەکسەر لەسەری جێ بەجێ دەکرێ ، بەلام کوفر داوای تەوبەی لێ دەکرێ ، ئەگەر گەراوە تەوبەی کرد ناکوژرێ .

کەواتە کوشتنی هەلگەڕاو لەدین حەد نییە ، وە کوشتنی نابێتە کەفارەت بۆی ، نابێت نوێژی لەسەر بکەی وە نابێت بیشۆی و وە نابێت لە گورستانی موسلمانان بشارییەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام