پرسیار // ئایا لە کاتی سەفەردا نوێژی سونەت چی لێدێ ، دەکرێ یان پێویست ناکات بکرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن نوێژی سونەت دوو جۆرە :
جۆری یەکەم // سونەتی مطلق ، بە ئارەزووی خۆت نوێژی سونەت دەکەیت لە سەفەر ، ئەمەیان دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
جۆری دووەم // سونەتی ڕواتب ، واتە ئەو سونەتانەی پێش و پاش نوێژی واجب دەکرێن کە ژمارەیان دوازدە ڕەکاعەتە ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن سونەتی ڕواتب لەسەفەر دەکرێت ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی چێشت تەنگا و سونەتی پێش نوێژی بەیانی کردووە ، وە گومانی تێدا نییە سونەتی پێش نوێژی بەیانی لە ڕواتبە .
(٢) فەرموودەی ابن عمر ھاتووە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : نوێژم لەگەڵ پێغەمبەر کردووە سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەر و حضر پێش نیوەڕۆ چوار ڕەکاعەت و دوای نیوەڕۆ دوو ڕەکاعەت ، ........ رواە الترمذي (٥٥٢) .
(٣) قیاس دەکەن لەسەر سونەتی مطلق ، ئەگەر سونەتی مطلق دروست بێت کە پاداشتی کەمترە لە ڕواتب ، ئەوا ڕواتب لەپێشترە بکرێت .
دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن سونەتی ڕواتب لە سەفەر ناکرێت ، بەلگە :
(١) ئەگەر سونەت بوایا ئەوا نوێژی واجب تەواو دەکرا لە سەفەر ، واتە دوو ڕەکاعەت نەدەکران بەلکو چوار ڕەکاعەت دەکران .
عَاصِمِ بْنِ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ قَالَ : صَحِبْتُ ابْنَ عُمَرَ فِي طَرِيقِ مَكَّةَ قَالَ فَصَلَّى لَنَا الظُّهْرَ رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ أَقْبَلَ وَأَقْبَلْنَا مَعَهُ حَتَّى جَاءَ رَحْلَهُ وَجَلَسَ وَجَلَسْنَا مَعَهُ فَحَانَتْ مِنْهُ الْتِفَاتَةٌ نَحْوَ حَيْثُ صَلَّى فَرَأَى نَاسًا قِيَامًا فَقَالَ مَا يَصْنَعُ هَؤُلاءِ قُلْتُ يُسَبِّحُونَ ( أي يصلون تطوعاً ) قَالَ لَوْ كُنْتُ مُسَبِّحًا ( أي مصلياً بعد الفريضة ) لأَتْمَمْتُ صَلاتِي يَا ابْنَ أَخِي إِنِّي صَحِبْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي السَّفَرِ فَلَمْ يَزِدْ عَلَى رَكْعَتَيْنِ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ وَصَحِبْتُ أَبَا بَكْرٍ فَلَمْ يَزِدْ عَلَى رَكْعَتَيْنِ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ وَصَحِبْتُ عُمَرَ فَلَمْ يَزِدْ عَلَى رَكْعَتَيْنِ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ ثُمَّ صَحِبْتُ عُثْمَانَ فَلَمْ يَزِدْ عَلَى رَكْعَتَيْنِ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ وَقَدْ قَالَ اللَّهُ ( لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ ) .
(٢) ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕواتبی کردبێت لە سەفەر جگە لە سونەتی پێش نوێژی بەیانی .
مبارکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام النووی لە شەرحی مسلم دەلێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر سونەتی مطلق لەسەفەر ، جیاوازی ھەیە سونەتی ڕواتب ، ابن عمر کردنی ڕواتبی پێ خۆش نەبووە ، شافعی و زۆربەی زانایان پێیان سونەت بووە ، ...... )) تحفة الأحوذي ج٣ لاپەڕە ١٥١
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە تێگەیشتنی ابن عمرە خوا لێی ڕازی بێت ، چونکە خوای گەورە نوێژی چوار ڕەکاعەتی سووکی کردووە لەسەر گەشتیار بۆ دوو ڕەکاعەت ، ئەگەر سونەتی ڕواتب بکرابا ئەوا نوێژی واجب تەواو دەکرا بۆ چوار ڕەکاعەت . )) زاد المیعاد ج١ لاپەڕە ٣١٦
وتەی ڕاست باشتر وایە نوێژی سونەتی ڕواتب تەرک بکرێت لەسەفەر بێجگە لە دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی ، وە نوێژی چێشت تەنگاویش سونەتە بکرێت ، بەلگە :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : أَوْصَانِي خَلِيلِي صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِثَلَاثٍ لا أَدَعُهُنَّ فِي سَفَرٍ وَلا حَضَرٍ رَكْعَتَيِ الضُّحَى وَصَوْمِ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ مِنَ الشَّهْرِ وَأَنْ لا أَنَامَ إِلا عَلَى وِتْرٍ .
صحيح سنن أبي داوود 1269 .
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن کە سونەتە نوێژی سونەتی مطلق لە سەفەر و حضر بکرێت .
(٢) وتەی ڕاست باشتر وایە سونەتی ڕواتب لەسەفەر تەرک بکرێت جگە لە دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی .
(٣) نوێژی چێشت تەنگاو سونەتە لەسەفەر و حضر بکەیت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەریش کردوویەتی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ