پرسیار // ئایا دەکرێت گوێڕایەلی دایک و باوک بکەیت بۆ تەرک کردنی سونەتێک ؟
وەلام // زانایان دەلێن گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک ئەم دوو حالەتانە :
حالەتی یەکەم // گوێڕایەلی کردنیان بۆ تەرک کردنی واجب یان کردنی حەڕامێک ، لەم حالەتە نابێت گوێڕایەلیان بکەیت ، وەک تەرک کردنی نوێژی واجب یان ڕیش تاشین یان خەلک کوشتن بە ناحەق .
حالەتی دووەم // گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک لە تەرک کردنی سونەت ، دەلێین :
(١) ئەگەر دایک و باوک فەرمان بە منالی خۆیان بکەن فلانە سونەت مەکە لەبەر سوودی خۆیان " واتە لەبەر سوودی دایک و باوک " ، یان لەبەر ترسی لەسەر منالەکەیان ، لەم حالەتە واجبە گوێڕایەلی دایک و باوک بکات .
نموونە : باوکی فەرمانی پێ دەکات بەڕۆژوو نەبێت لەبەر لاوازی لاشەی ، یان چاودێرییان بکات کە پێویستیان پێیە یان بە ئوتومبێل بیانگەینێت بۆ شوێنێک .
(٢) ئەگەر دایک و باوک فەرمان بە منالی خۆیان فلانە سونەت مەکە لەبەر بێ دینی خۆیان یان لەبەر ھەواو ئارەزووی خۆیان یان عەقلیان کامل نییە ، لەم حالەتە نابێت گوێڕایەلیان بکەیت و دەبێت بە شێوەیەکی جوان مامەلەی لەگەل بکەیت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت گوێڕایەلی دایک و باوک بکەیت بۆ بێجگە لە تاوان ئەگەر چی دایک و باوک خراپیش بن ، ئەمە وتەی ئەحمەدە ، ئەمەیان ئەگەر سوودی بۆ ھەردووکیان ھەبوو و نەک زیان ، )) "الفتاوى الكبرى " ( 5 / 381 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ