پرسیار // ئایا لەدوای سوێند خواردن ئەگەربلێت : (( إن شاء الله)) پاشان سوێند بشكێنی كەفارەت دەدەیت ؟؟ ئایا دەبێت لە دوای سوێند خواردن یەكسەر إن شاء الله بلێیت؟
وەلام // هەموو زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەر كەسێك یەكسەر دوای سوێند خواردن بلێت : (( ان شاء الله )) پاشان سوێندەكە بشكێنێت هيچ تاوانی لەسەر نی یە و كەفارەت نادات ، بەلگە :
عن ابن عمر رضی الله عنها ان رسول الله صلی الله علیه و سلم قال: (( من حلف علی یمین فقال : إن شاء الله ، فلا حنث علیه )) رواە ابوداود (۳۲٦٠) ، الترمذی ( ۱٥۳۱) ، واتە هەر كەسێك سوێند بخوات و بلێت : إن شاء الله هیچ تاوانی لە سەر نی یە و كەفارەت نادات .
ابن عبدالبر ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەر سوێند بخۆیت یەكسەر لە دوای سوێندەکە بلێیت : إن شاء الله تاوانی لەسەر لادەچێت و كەفارەت نادات )) الاستذكار ج٥ لاپەڕە ۷٠
هەروەها ابن رشد و خطابی و چەند زانای تر إجماع نقل دەکەن .
زۆربەی زانایان دەلێن مەرجە بە زمان (إن شاءالله) بلێیت چونكە لە فەرموودەكە دا دەفەرمووێت : (( فقال : إن شاء الله )) ئەگەر بەزمان نەلێت تەنها بە دل بلێت هيچ سودی نی یە .
ابن عثیمین ڕحمتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت كە دەبێت ان شاء الله تەنها بە زمان بگوترێ ، تەنها نیەت هیچ سوودی نی یە واتا تەنها بە دل ان شا ء الله بلێت سودی نی یە ، ئەگەر بلێت والله فلانە شت دەکەم و مەبەستی ان شاء الله بێت ئەمە سودی نی یە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت کە دەفەرمووێت : فقال إن شاء الله )) شرح بلوغ المرام ج ۱٤ لاپەڕە ٤۲٦.
سەبارەت بەوەی ئایا مەرجە لە دوای سوێند خواردن دەبێت بلێی ان شاء الله یان ماوش هەبێت دروستە ، لەم بابەتە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :
یەكەم / زۆربەی زانایان دەلێن مەرجە إن شاء الله یەكسەر بگوترێت لە دوای سوێند خواردن
بێ ئەوەی ماوە بكەوێتە نێوانیان ، بە بەلگەی :
( ۱ ) فەرموودەی ابن عمر رضی الله عنها قال : (( فقال : إن شا ء الله ....)) دوای سوێند وتی ( فقال ) دەبێت یەكسەر إن شاء الله بلێیت چونکە (فاء ) كە بە مانایی الترتیب باتصال دێت ، واتە دەبێت یەکسەر بەدوای سوێند بلێیت ان شاء اللە .
( ۲ ) ئەگەر یەكسەر إن شاء الله دوای سوێند خواردن نەگوترێت ماوەك بكەویتە نێوانیان ئەوا دەبێتە دوو ڕستەی لێك جیاواز .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئیلا دوای سوێند خواردن بلێیت لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت : فقال ان شاءالله ، ئەگەر ماوەیەك كەوتە دوای سوێند ئەوا سودی نی یە ئەگەر إن شاء الله بگوترێت ، چونكە ئەگەر ماوە هەبوو لە نێوانیان ئەوا ڕستە پێکەوە نی یە ئەگەر پێكەوە نەبوو ئەوا دەبێتە دوو ڕستە نەک یەک ڕستە بۆ نموونە : ئەگەر کەسێک بلێت : والله سەردانی ئەو فلانە کەس دەکەم بە شەو ، دوای یەك چارێك ( ۱٥ دەقە) وتی ان شاء الله ئەوا سوودی نی یە بۆی )) شرح بلوغ المرام ج۱٤ لاپەڕە ٤۲٦
دووەم / هەندێك زانا دەلێن مەرج نیە یەكسەر لە دوای سوێند خواردن بلێیت إن شاء الله ، دروستە ٳن شاءالله بلێیت دوای سوێند خواردن بەلام ماوەكی زۆر تێنەپەڕ نەبووبێت لە دوای سوێند خواردنەکە ، كەئەمە وتەی طاوس ، اوزاعی ، وتەیەکە لە وتەكانی احمد ، ابن تیمیە ، ..... هتد ، بە بەلگەی :
( ۱ ) عن ابن عباس رضی الله عنها أن رسول الله صلی الله علیە و سلم (( والله لأَ غزون قريشا))وفی بعض الروایات : ثم سكت ، ثم قال : ان شاء لله )) رواە ابوداود (۳۲۷۸) ، واتە : واللە غەزا لەگەل قورەیش دەكەم پاشان بێدەنگ بوو ، پاشان وتی ان شاء الله .
( ۲ ) عن ابن عباس رضی الله عنها ٲن رسول الله صلی الله علیە وسلم قال : (( إن هذا البلد حرمە الله یوم خلق السموات ..... لا یختلی خلا .....)) فقال العباس ٳلا الٳذخر ، فانە لقیننا و بیوتنا ، فقال النبي صلی الله علیە وسلم : (( الا الٳذخر )) رواە البخاری (۱۸۳۲) مسلم (۱۳٥۳) ، لەم فەرموودەیە یەكسەر نەی وتووە : (( ٳلا الٳذخر )) بەلكو ماوە كەوتۆتە نێوانیان .
سێیەم / هەندێک زانا دەلێن دروستە ان شاء الله بلێیت ئەگەر ماوەكی زوریش بەسەری دا تێپەربووبێت كە ئەمە وتەی ابن عباس ، مجاهد ، سعید بن جیبر ، ............ هتد
خوای گەورە دەفەرمووێت :"وذكر ربك إذا نسیت (۲٤)" الكهف ابن عباس دەفەرمووێت : ئەگەر شتێكت وت نەتوت انشاء الله ، ئەو كاتی إن شاء الله بلێ كە بە بیرت هاتەوە .
ووتەی ڕاست وتەی یەكەمە كە وتەی زۆربەی زانایانە .
پوختەی وەلام زانایان دەلێت :
( ۱ ) هەموو زانایان یەك دەنگن ئەگەر دوای سوێند خواردن یەكسەر ان شاء الله بلێیت و دوای سوێند بشكێنیت تاوانبار نابیت و كەفارەت نادەیت .
(۲) زۆربەی زانایان دەلێن دەبێت ان شاء الله بەزمان بگوترێت بە دل تەنها بەس نی یە .
( ۳ ) ئەگەر ماوەیەكی زۆر بەسەر سوێند خواردن دا بڕوات پاشان ان شاء الله بلێت سودی نیە .
( ٤ ) ئەگەر ماوەیەكی كەم بە سەر سوێند خواردن دا بروات ئینجا ٳن شاء الله بلێت لەسەر وتەی هەندێك زانا دروستە بەلام وتەی زۆربەی زانایان نزیكترە . واللە ٲعلم .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ