سەردێری پرسیار:مەرجەکانی نەزر چین ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:417

پرسیار:

پرسیار // مەرجەکانی نەزر چین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // حافظ ن أحمد حكمي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەرجەکانی نەزری بۆ خوا ئەمانە :

(١) دەبێت نەزرەکە گوێڕایەلی بێت .

(٢) دەبێت نەزرەکە لە توانای دا بێت .

(٣) دەبێت ئەوەی دەکاتە نەزر مولکی بێت .

(٤) نابێت نەزر بۆ شوێنێک بکرێت لەو شوێنە عیبادەتی بێجگە لەخوا بکرێت یان ھۆکار بێت بۆ تووش بوون بە شیرک ، وە نابێت لە کاتێک بێت ئەو کاتە بەناوبانگ بێت کە عیبادەتی بێجگە لە خوا تێیدا دەکەن .

(٥) نابێت نەزر پەیوەست بکات بۆ بەدەست ھێنانی شتێک و باوەڕی وا نەبێت کە نەزرەکەی کاریگەری ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی شتەکە یان مەبەستەکەی ، ..... )) معاج القبول ج١ لاپەڕە ٣٦٦ ــ ٣٦٧

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام