سەردێری پرسیار:حوکمی نەزر کردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:414

پرسیار:

پرسیار // ئایا نەزر کردن دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نەزرکردن چوار وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن نەزرکردن باش نیە ،الترمذى دەلێت : ئەمە وتەی (ابن المبارک) وە وتەی زوربەی زانایانە ، وتەی حنابلە ،زۆربەی شافعەکان ،مالکی ، ابن حزم ، چەند زانای ترە،بەلام مالیکیەکان دەلێن نەزر باش نی یە ئەگەر دووبارە بووەوە بە بەردەوامی وەک بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژێک لە هەموو هەفتەێک ، بەڵام ئەگەر دووبارە نەبێتەوە دروستە ، بەلگە :

(۱) عن ابن عمر عن النبي صلی الله علیه وسلم ٲنه نهی عن النذر وقال : (( ٳنە لا یٲتی بخیر ، وٳنما یستخرج بە من البخیل )) متفق علیە ، واتە : نەهی کردووە لە نەزر کردن ، وتی : (( نەزر خێر ناهێنێت بەلکو لە بەخیلی دەریدەهێنرێت دەکات .

(۲) عن ٲبي هریرة ان الرسول صلی الله علیه وسلم قال : (( لا تنذروا ،فٳن النذر لایغني من القدر شیئا ، .......)) رواە مسلم (۱۹٤۰) ، واتە : نەزر مەکەن چونکە نەزر هیچی پێ ناکرێت لەگەل قەدەری خوای گەورە .

ئەو فەرموودانەی هاتوون ڕوون و ئاشکرا کە نەهیان کردووە لە نەزر ، وە نەزر خێر ناهێنێت یان قەدەر رەت ناکاتەوە ئەسل وایە ئەو نەهی کردنە بو حەرامی یە ، بەڵام گۆردرا بۆ کەراهەت بە بەلگەی قورئان و سونەت ئەویش ئەوە کە دەبێیت وەفا بە نەزر بکەیت ، وە مەدحی ئەوانەی کردووە کە وەفا بە نەزر دەکەن .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بیت دەفەرمووێیت (( ئەم نەهی کردنە بۆ کەراهەتە نەک حەرامی ، چونکە ئەگەر حەرام بوایا مەدحی ئەوانەی نەدەکر کە وەفا بە نەزر دەکەن ......)) المغنی ج۳ لاپەرە ٦۲۱

دووەم // هەندێک زانا دەلێن نەزر كردن حەڕامە ، كەئەمە وتەی صنعانی ، ابن تیمیە ، چەند زانای ترە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مامۆستای ئێمە ابن تیمیە لەسەر حەڕامی وەستاوە واتا نەزری پێ حەڕام بووە )) الفروع ج٦ لاپەڕە ۳۹٥

ابن عیثمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( ئەو وتەی دەلێت نەزر حەڕامە ووتەیەكی بەهێزە . )) شرح الممتع ج۱۳ لاپەڕە۲٠۷

بەلام لەگەل ئەوەش ابن عیثمین لەسەر ئەو تەیەیە كە باش نینە نەزر بکرێت .

بەلگە لەسەر حەڕامی نەزر کردن :

(۱) نەهی کراوە ئەسل وایە ئەم نەهییە بۆ حەرامی یە .

(۲) چونكە ئەوەی نەزر دەكات تووشی گومانی خراپ بووە بەرامبەر بە خوا گەورە لە وەی كە خوای گەورە ئەو نیعمەتەی لەگەل ناکات یان شەڕ یان نەخۆشی لەسەری لانابات ئیلا بە نەزر نەبێت .

(۳) هەروەها خوای گەورە مەدحی ئەوانەی نەکردووە كە نەزر دەكەن ، بەلكو مەدحی ئەوانەی كردوە كە وەفا بە نەزر دەكەن .

سێیەم // هەندیك زانا دەلێن ئەوەی حەڕام بێت و رێگری لێ كرابێت نەزری (مجازاة) وەك ئەوەی بلێت : ئەگەر خوای گەورە شیفای نەخوشی ئێمەی بدا نەزر بێت لەسەرم فلان شت بكەم یان ئاژەلێك سەر ببڕم ، بەڵام ئەگەر نەزرێك كردنی عیبادەتێک بێت بێ ئەوەی معلق بكات بە هیج شتێك دروستە كە ئەمە ووتەی هەندێك شافعی و خاوەن كتابی ٲضواء البیان ، ، .....هتد

چوارەم // ئەو فەرموودانەی هاتوون ڕێگریان كردووە یان نەهی یان كردووە باسی ئەكەسەیە كە دەزانێت ناتوانێت نەزر جێ بەجێ بكات واتە ناتوانێت وەفای پێ بکات ، بەلام ئەگەر بتوانێت دروستە زانایان دەلێن نەزر كردن سونەتە ئیلا نەزری مجازاة ئەمەیان نابێت .

هەندێک زانایان دەلێن نەزڕ کردن سونەتە ئیلا نەزری مجازاة نەبێت ئەمەیان حەڕامە ، چۆن دەبێت بلێین نەزر كردن حەڕامە یان باش نییە كەچی وەفای پێ كردنی مەدح كراوە ، وە یەكێك لە بنجینە گرینگەکان ئەوەیە کە هەموو وسائیلەكان حوكمی مقاصدیان هەیە ، وه هیچ بەلگە ییه هە كە نەزر لەم بنجینەیە دەربكەیت .

خطالبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بابەتێکی سەیری زانستە ئەویش ئەوەیە نەهی کراوە لە شتێک ، بەلام ئەگەر کرا واجبە وەفای پێ بکەیت )) ٲعلام الحدیث ج٤

عبدالرحمان السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەزر لە زانستە سەیرەکان کە عەقدەکەی نەهی لێ کراوە وە وەفا پێ کردنی سوپاس کراوە و فەرمان پێ کراوە ، وە بچینەیەک بۆ هەموو کارەکان وسائل حوکمی مقاصدیان هەیە ئیلا ئەم بابەتە نەبێت )) الارشاد لاپەڕە ۲۱۷

پووختەی وەلامی زانـــــایـــــــان :

(۱) نەزر كردن ئەگەر مجازاة بێت دەلێن حەڕامە .

(۲) زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە شت لەسەر خۆت واجب بكەیت ، واتە نەزر کردن باش نییە چونکە ئەگەر نەزرت كرد واجبە لەسەرت وەفای پێ بكەیت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام