سەردێری پرسیار: ئایا لە هیچ حالەتێک دا دروستە گۆشتی بەراز بخۆیت یان عەرەق بخۆیتەوە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 411

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە هیچ حالەتێک دا دروستە گۆشتی بەراز بخۆیت یان عەرەق بخۆیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خواردنی گۆشی بەراز هەموو زانایان یەک دەنگە حەڕامە بیخۆیت ئەگەر لە تەنگانەدا نەبیت ، بەلام ئەگەر هیچت دەست نەکەوت دروستە بیخۆیت ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳنما حرم علیکم المیتة و الدم ولحم الخنزیر وما ٲهل به لغیر الله فمن اضطر غیر باغ و لا عاد فلا ٳثم علیه ٳن الله غفور الرحیم )) [ البقرة : ١٧٣] .

واتە : خوای گەورە ئەمانەی حەڕام کردووە ، مردار بوو ، خوێنی ڕژاو ، گۆشتی بەراز ، هەر ئاژەلێکیش بۆ بێجگە لە سەرببڕدرێت ، بەلام هەر کەسێک لە ناچاری بەئەندازەی پێویست بخوات ، هیچ تاوانی پێ ناگات ، بەراستی خوای گەورە لێ خۆش بوو و بە سۆزە .

سەبارە بە (( غیر باغ و لا عاد )) دوو وتە هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن : ( باغ ) واتە : ئەو کەسەی دەر دەچێتە سەر ئیمام شەری لە گەل دەکات ، (عاد) واتە : تاوانبارە لەسەفەر ، سەفەرەکەی هی تاوانە .

کەواتە لەسەر وتەی ئەم زانایانە ئەوەی دەرچێتە سەر ئیمام و سەفەرەکەی هی تاوان بێت هیچ ڕوخسەت بۆی نییە .

(۲) زۆربەی زانایان دەلێن : (باغی) الذی یبغی المحرم من الطعام مع قدرته علی الحلال ، واتە : ئەو کەسەی کە گۆشتی بەراز یان مردار بوو دەخوات کەچی خواردنی حەلال هەیە یان دەستی دەکەوێت ، (عادی ) الذی یتعدی القدر الذی یحتاج ٳلیه ، واتە : ئەو کەسەیە کە خواردنی بەراز یان مردار بوو دەخوات کاتی تەنگانە بەلام زیادەڕەوی دەکات لە خواردن دا زیاتر لە پێویست دەیخوات .

کەواتە جیاوازی هەیە لە (( غیر باغ و لا عاد )) بەلام هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە کاتی تەنگانە مردار بوو و گۆشتی بەراز و خوێن بخۆیت ، بەلام جیاواز لەوە دایە ئایا واجبە لەسەری لە کاتی تەنگانەدا بیخوات یان واجب نییە ؟

ابن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : ئەوەی لە تەنگانەدایە یان ناچارە واجبە لەسەری گۆشتی مرداربوو بیخوات ، کە ئەمە روکەشی وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە و وە بێجگە لە ئەوانیش ، نەخواردن لەو کاتە مردنی لەدوایە کە ئەمەش نابێت .

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت لە تەفسیری سورەت البقرە دەلێت : خوای گەورە ڕێگەی داوە مردار بوو بیخۆیت بە سێ مەرج :

(۱) کاتی تەنگانە .

(۲) بە خۆی داوای مردار بوو نەکات کەچی خواردنی حەلال هەیە .

(۳) نابێت سنور ببەزێنێت لە خواردنی گۆشتی مردار بوو ، ئەوەندە دەبێت بخوات کە برسیەتی پێی بشکێت یان بگاتە جێی مەبەست ، ئەگەر هەندێک گۆشت هەلبگرێت لە گەل خۆی باشترە ئەگەر پێویستی پێ بوو دەیخوات ئەگەر نا فڕێی دەدات .

سەبارەت بە خواردنەوەی عەرەق کاتی تەنگانە ، ئەگەر بۆ برسیەتی بخواتەوە یان بۆ تێنوویەتی زانایان دەلێن نابێت ، چونکە مڕۆڤ برسیەتی پێی ناشکێت و وە تێنوویەتی پێی ناشکێت .

ئیمام مالک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : عەرەق هیچ بۆ مرۆڤ زیاد ناکات ئیلا تێنوویەتی نەبێت .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : خوای گەورە عەرەقی حەڕام کردووە بە شێوەیەکی گشتی ، بەلام مرداربووی حەڕام کردووە کاتێک پێویستیت پێ نەبێت .

ئەبهەری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : ئەگەر عەرەق برسیەتی و تێنوویەتی لا بدات دروستە ، چونکە ڕێگە دراوە بە مردار بوو کاتی تەنگانە ، عەرەقیش بە هەمان شێوە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە واللە ٲعلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام