سەردێری پرسیار: ئایا خواردنی گۆشتی گوێ درێژی کیوی و ئەسپ و ڕیوی حەلالە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 410

پرسیار:

پرسیار // ئایا خواردنی گۆشتی گوێ درێژی کیوی و ئەسپ و ڕیوی حەلالە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خواردنی گوشتی گوێ درێژی کیوی حەلالە ، کە فەرموودەی ابو قتادة هاتووە بوخاری و مسلیمە پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت وە هاوەلان گوشتی گوێ درێژی کیوییان خواردووە و وە گۆشتەکەی خاوێنە ، هەموو زانایان یەک دەنگن کە گۆشتی گوێ درێژی کێوی حەلالە ، بەلام گوێ درێژی خۆمالی حەڕامە ، ابن عبدالبر ئیجماع نقل دەکات ، ئیلا ئەوە نەبێت کە ابن عباس و عائشە نقل کراوە دەلێن دروستە ، بەلام ئەوەی لە ابن عباس نقل کراوە دەلێن ڕاست نییە ، خاوەنی تەفسیری اضواء البیان له ج۲ لاپەڕە ۲٥۲ دا دەلێت : (( حەڕامی گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی نابێت گومانت هەبێت ، چونکە چەندین حەدیسی ڕوون و ئاشکرا هاتوون کە حەڕامە)).

سەبارت بە خواردنی گۆشتی ئەسپ دوو وتە هەیە:

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی شافعی ، احمد ، ابن عثیمین و چەند زانای ترە...

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، وتەیێکە لە وتەکانی مالک ، وە هەروەها ئیمام مالک وتەی هەیە دەلێت مکروهە ، بەلام ئەوەی بەناوبانگی دەلێن حەڕامە ، بەلگە :

(ٲ) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( والخیل و البغال والحمیر لترکبوها وزینة )) [ النحل : ٨ ] ، واتە :خوای گەورە ئەسپ و ماین و هێستر و گوێ درێژی دروست کرد بۆ ئەوەی کاتێک ئێوە دەچن بۆ شوێنێک لێی سوار بن ، بێجگە لەوەی ببنە جوانی دونیاتان .

لەم ئایەتە باسی سوودی ئەم ئاژەلانەیان کردووە بەلام باسی خواردن نەکراوە ، ئەگەر خواردنی دروست بوایا باسی دەکرد ، چونکە خواردنی گۆشتیان یەکێکە لە گەورەترین سوودیان بۆ مڕۆڤ .

(ب) حدیث خالد بن الولید انه سمع النبی صلی الله علیه وسلم یقول : (( لایحل ٲکل لحوم الخیل و البغال والحمیر )) وفی روایة (( غزونا مع رسول اللە غزوة خیبر.......)) . رواە ابو داود( ۳۷۹۰) ، والنسائی ، ابن ماجە(۳۱۹٨) ، احمدم .

واتە : بۆ ئێوە حەلال نییە خواردنی گۆشتی ئەسپ و ماین وهێستر و گوێ درێژ .

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە گۆشتی ئەسپ حەلالە ، بەلگە :

(ٲ) فەرموودەی جابر دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕۆژی خەیبەر نەهی کرد لە گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی وە ئیزنی دا بۆ گۆشتی ئەسپ .رواە البحاری (٥٥۲۰) ، مسلم (۱۹٤۱) .

(ب) فەرموودەی ٲسماء بنت ٲبی بكر دەلێت : ئەسپێکمان کوشتەوە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وە خواردمان . متفق علیە

(ج) دەلێین ئایەتی سورەت النحل نابێتە بەلگە کە ئەسپ حەڕامە :

(۱) چونکە سورەت النحل مەککیە ئیجماع هەیە ، وە ئەو فەرموودانەی هاتوون کە ئیزنی داوە بۆ خواردنی گۆشتی ئەسپ دوای هیجرەت کردن بووە لە مەککە بە زیاتر لە شەش سال ، ئەگەر وا بووایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئیزنی نەدەدا .

(۲) ئایەتەکە ڕوون ئاشکرا نییە کە ئەسپ حەڕامە ، ئێوە مەفهوم دەکەنە بەلگە کە مەفهومەکەش ڕوون نییە ، بەلام ئێمە منطوق مان هەیە بەڕوون ئاشکرا ئیزن دراوە بۆ خواردنی ئەسپ .

(۳) ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەگەر ئایەتەکە ببێتە بەلگەش ، ئێمە دەلێین منسوخە ، چونکە ڕوخسەت دان لە مەدینە بووە دوای سورەت النحل .

(د) فەرموودەی خالد بن الولید لاوازە ، لە اسناد اضطراب هەیە ، وە لە متنەکەش نکارە هەیە ، ئەویش ئەوەیە پێچەوانەی فەرموودەی ڕاستە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕوخسەتی داوە بۆ گۆشتی ئەسپ.

سەبارەت بە خواردنی گۆشەی ڕیوی جیاوازی هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، وتەی بەناو بانگی احمد ، ابن باز و عبد المحسن عباد و چەند زانای ترە .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن باش نییە ، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و چەند زانای ترە.

سێیەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی ئیمام شافعی ، وتەیێکە لە وتەکانی احمد ، وتەی چەند زانای ترە .

وتەی ڕاست خواردنی گۆشتی ڕیوی حەڕامە ، چونکە ئاژەلێکە خاوەن کەلبە و وە دڕندەیە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو خاوەن کەلبێکی دڕندە خواردنی حەڕامە )). رواە مسلم (۱۹۳۳)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام