سەردێری پرسیار: ئایا دەکرێت سەرۆکی خێزانی مەڕێک بکاتە قوربانی بۆ خۆی و مناڵەكانی ؟ وە دەکرێت مانگا بەشەریکی بکاتە قوربانی بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:405

پرسیار:

پرسیار // ئایا دەکرێت سەرۆکی خێزانی مەڕێک بکاتە قوربانی بۆ خۆی و مناڵەكانی ؟ وە دەکرێت مانگا بەشەریکی بکاتە قوربانی بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە پیاو قوربانی بکات " یەک مەڕ " بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی و کەس و کاری ، بەلگە :

(١) عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله صلى الله عليه وسلم : " أمر بكبش أقرن يطأ في سواد ، ويبرك في سواد ، وينظر في سواد ، فأتي به ليضحي به ، فقال لها يا عائشة : ( هَلُمِّي الْمُدْيَةَ ، ثُمَّ قَالَ : اشْحَذِيهَا بِحَجَرٍ ) ، ففعلت ثم أخذها ، وأخذ الكبش ، فأضجعه ثم ذبحه ثم قال : (( بِاسْمِ اللَّهِ ، اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ ، وَمِنْ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ )) ثم ضحى به" .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە دروستە پیاو قوربانی بکات بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی ، ئەوانیش بەژدار بن لەگەڵی لە پاداشت ، ئەمە ڕای ئێمە و ڕای زۆربەی زانایانە . )) شرح صحیح مسلم .

(٢) عن أبي أيوب الأنصاري رضي الله عنه قال : " كان الرجل في عهد النبي صلى الله عليه وسلّم يضحي بالشاة عنه وعن أهل بيته، فيأكلون ويطعمون ". رواه ابن ماجه ، والترمذي وصححه. وصححه الألباني في صحيح الترمذي (١٢١٦) .

ئەبو ئەیوب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پیاو لە سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت قوربانی دەکرد بە مەڕێک بۆ خۆی و ماڵ و مناڵی ، وە لێیان دەخوارد و وە لێیان دەبەخشی . ))

زانایانی اللجنە الدائمە پرسیار لێیان کراوە : ئەگەر خێزانم لەگەڵ باوکم بێت لە یەک خانوو ، ئایا بۆ جەژنی قوربانی دروستە یەک ئاژەڵ سەرببڕین بۆ خۆم و باوکم یان نە ؟

لە وەلام دا دەلێن : (( ئەگەر واقع ئەوە بێت ھەروەک تۆ باست کرد باوک و کوڕ لە یەک خانوو بن بەسە بۆ خۆت و باوک و خێزانی باوک و خێزانی خۆت یەک ئاژەڵ سەرببڕیت بۆ قوربانی و جێ بەجێ کردنی سونەت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (11/404) .

کەسێک لەگەڵ کەسانی تر بەژدار دەبێت بۆ قوربانی کردنی مانگایەک یان وشتر ، ئەمەیان دروستە بۆ خۆی و ماڵ ومناڵیشی ھەروەک چۆن بۆ یەک مەڕ دروستە ئەمەش بە ھەمان شێوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام