سەردێری پرسیار: حوکمی قوربانی کردنی ئافرەت ئەگەر پیاوی قوربانی نەکات ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 402

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت قوربانی بکات ئەگەر پیاوی قوربانی نەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن قوربانی کردن تایبەت نییە بە پیاو بۆ ئافرەتیش دروستە قوربانی بکات .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قوربانی کردن بۆ گەشتیار ھەیە ھەروەک چۆن بۆ ئەو کەسەش ھەیە کە نیشتەجێ یە ، ھەروەھا ئافرەتیش ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وافعلوا الخیر " قوربانی کردەوەی خێرە ، ھەموو ئەوانەی باسمان کردن پێویستیان بە خێر و چاکە ھەبێت بۆیان سونەتە ، ..... )) "المحلى" (6/37) .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( نێرینەی مەرجی واجبی و سونەتی نییە ، چۆن لەسەر پیاو واجب دەبێت بە ھەمان شێوە لەسەر ئافرەتیش ، چونکە بەلگەکانی واجب بوون یان سونەت بوون گشتین و ھەموویان دەگرێتەوە . )) " الموسوعة الفقهية " (5/81) .

دروستە بۆ ئافرەت قوربانی بکات بە ماڵی خۆی جا پیاوی ئاگادار بێت یان نە ، وە ئیزنی لێ وەربگرێ یان نە ، وە دەلێن ھەر کەسێک لە مالەوە قوربانی بکات بۆ ئەوانەی مالەوە ھەموویان بەسە ئەگەر چی ئافرەتیش بێت نەک پیاوی ئافرەتەکە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام