سەردێری پرسیار: ئایا تەمەنی ئاژەڵ دەبێت چەند بۆ قوربانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:399

پرسیار:

پرسیار // ئایا تەمەنی ئاژەڵ دەبێت چەند بۆ قوربانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان سەبارەت بە تەمەنی ئاژەڵی قوربانی دەلێن :

( وشتر ) : حنفی و مالکی و شافعی و حنابلە دەلێن دەبێت پێنج ساڵی تەواو کردبێت .

( مانگا ) : حنفی و شافعی و حنابلە دەلێن دەبێت دوو ساڵی تەواو کردبێت ، بەلام مالکیەکان دەلێن دەبێت سێ ساڵی تەواو کردبێت .

( بزن ) : حنفی و مالکی و حنابلە دەلێن دەبێت ساڵێکی تەواو کردبێت ، بەلام شافعییەکان دەلێن دەبێت دوو ساڵی تەواو کردبێت .

( مەڕ ) : حنفی و حنابلە دەلێن دەبێت دەبێت شەش مانگی تەواو کردبێت ، مالکی و شافعی دەلێن دەبێت یەک ساڵی تەواو کردبێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەرجە بۆ قوربانی گەیشتنە ئەو تەمەنەی کە ھی قوربانی بێ لە ڕووی شەرع ، ئەویش ئەوەیە وشتر دەبێت پێنج ساڵی تەواو کردبێت ، مانگا دەبێت دوو ساڵی تەواو کردبێ ، بزن دەبێت ساڵێکی تەواو کردبێت ، مەڕ دەبێت شەش مانگی تەواو کردبێت . )) شرح بلوغ المرام ج١٤ لاپەڕە ٣٦٢

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( بەلگەی شەرعی ھەیە کە ئەمەش بە قوربانی دەشێت ئەگەر شەش مانگی تەواو کردبێت ، وە بزن ساڵێكی تەواو کردبێت ، وە مانگا دوو ساڵی تەواو کردبێت ، وە وشتر پێنج ساڵی تەواو کردبێت ، ئەوانەی بێجگە لە ئەمانە بۆ قوربانی و ھدی ناشێن ، .... )) فتاوى اللجنة الدائمة (11/377) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام