سەردێری پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە بە ھەلە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 392

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە یەکێک قورئان بخوێنێتەوە هەلەی هەبێت ؟ ئایا ئەگەر گوێ لە قورئان بگرێت ئەوەندە پاداشت وەردەگرێت وەک خوێنەری قورئان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە قورئان بخوێنی و هەول بدەی ئەگەر خوێندنەوەشت لاواز بێت یان هەلەی بچووکی تێدا بێت تاوانبار نابێت ، بەلام دەلێن هەلە کردن ئەگەر مانای قورئان بگۆڕێ یان وشە گۆڕینی تێدا بێت ئەمە داخلی گۆڕینی وتەی خوای گەورە دەبێت و حەڕامە بخوێنێت و واجبە خۆی فێر بکات .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا حوکمی ئەو کەسە چییە کە هەلە دەکات لە قورئان خوێندنەوە ؟

وەلام / ئیماندار دەبێت خۆی ماندوو بکات و لە ڕاستی بگەڕێت ، قورئان بخوێنی لە لای کەسێک شارەزا بێت هەتا سوودی لێ وەربگرێت و هەلەی خۆی ڕاست بکاتەوە ، ئەو کەسە پاداشتی بۆی هەیە ئەگەر خۆی ماندوو بکات و هەول بدات بۆ ئەوەی حق بدۆزێتەوە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الماهر بالقران مع السفرة الكرام البررة ، والذی یقرء القران ویتتعتع فیه وهو علیه شاق علیه له ٲجره مرتین )) )) فتاوی ابن باز ج۲٤

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واز لە قورئان خوێندن مەهێنە بۆ ئەم هەلە کردنە "وەک گۆرینی کسرە یان ضمة ... " بەلکو هەول بدە بەگوێری توانا ئەم هەلانە ڕاست بکەوە ، مادەم پرسیار کەر دەلێت من مرفوع نصب دەکەم وە نصب مرفوع دەکەم ئەمە بەلگەیە کە شتێک دەزانێت ، فەرموودە هاتووە ئەوەی ماندوو دەبێت دوو پاداشت بۆی هەیە ، ...... ))

زانایان دەلێن گوێ لە قورئان گرتن و خوێندنەوە هەردووکیان عیبادەتن خوێندنەوە باشترە لە گوێ گرتن ، وە هەندێکی تر دەلێن کامەیان باشتر بوو بۆ بیر لێ کردنەوە و تێگەیشتن و زیاتر کاریگەری لەسەر هەبوو ئەوەیان باشترە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە ئەوە بکات کە بۆ دلی باشتر بێت ، کاریگەری زیاتری تێدا بێت خوێندنەوە یان گوێ گرتن ، چونکە مەبەست لە خوێندنەوە تێگەیشتن و بیر لێ کردنەوەیە ، .........)) فتاوی ابن باز ج۱۱ لاپەڕە ۳٦٤

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بەوەی ئایا قورئان خوێندنەوە پاداشتی زیاترە یان گوێ گرتن ، گومانی تێدا نییە قورئان خوێندنەوە پاداشتی زیاترە لە گوێ گرتن چونکە قورئان خوێندنەوە خوێندنەوەی تێدایە و گوێ گرتنیشی تێدایە لە یەک کاتدا ، ........

بەلام هەندێک جار گوێ گرتن باشترە ئەگەر تێگەیشتن و بیر لێ کردنەوەو زیاتر بێت لە خوێندنەوەی خۆی ، بەلام بەشێوەیەکی گشتی قورئان خوێندنەوە پاداشتی زیاترە لە گوێ گرتن . ))

پوختەی وەلام زانایان :

(۱) هەول دان بۆ قورئان خوێندنەوە و ماندوو بوون و ئەگەر هەلەی بچووکیشی هەبێت دروستە و تاوانبار نابێت .

(۲) نابێت قورئان بخوێنی هەلەی گەورەت هەبێت ، بەلکو واجبە پێش خوێندنەوە خۆت فێر بکەیت چونکە گۆڕینی وتەی خوای گەورەی تێدایە .

(۳) قورئان خوێندنەوە و گوێ گرتن هەردووکیان عیبادەتن ، بەلام قورئان خوێندنەوە پاداشتی زیاترە بەشێوەیەکی گشتی .

(٤) زانایان دەلێن ئەگەر کەسێک بە گوێ گرتن زیاتر تێ بگات و بیری لێ بکاتەوە و کاری تێ بکات ئەم حالەتە بۆی باشترە لە قورئان خوێندنەوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام