پرسیار // ئایا پاداشت وەردەگرین لەسەر خوێندنەوەی قورئان کەچی تەنھا خوێندەوەیە و ماناکەی تێ ناگەین ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھەر کەسێک قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی تێ بگات ئیلا خوای گەورە بۆی ئاسان دەکات و تێی دەگات ، چونکە خوای گەورە قورئانی ئاسان کردووە بۆ لەبەر کردن و تێگەیشتن ، وە ھەر کەسێک بخوێنێتەوە بێ تێگەیشتن پاداشت بۆی ھەیە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا چ ماناکەی تێ بگات یان تێ نەگات ، بەلام نابێت مرۆڤ تەکلیفی لێ کرابێت بە کردەوە پێ کردنی کەچی ماناکەی نازانێت و تێ ناگات ، مرۆڤ ئەگەر خۆی فێری زانستی پزیشکی بکات و کتابی پزیشکی بخوێنێتەوە ، ناتوانێت سوودی لێ وەربگرێت ھەتا ماناکەی تێ دەگات و بۆی شەرح دەکرێت ، بەلکو ھەموو ھەولێک دەدات بۆ تێگەیشتنی بۆ ئەوەی کردەوەی پێ بکات ، ئەی چی دەلێی بۆ کتابی خوای گەورە کە شیفایە بۆ دڵ و ئامۆژگاییە بۆ خەلک ، مرۆڤ دەخوێنێتەوە بێ ئەوەی لێی وردبێتەوە و ماناکەی تێ بگات ، لەبەر ئەوە ھاوەڵان لە دە ئایەت تێنەدەپەڕین ھەتا فێری دەبوون و کردەوەیان پێ دەکرد ، فێری قورئان دەبوون بە زانست و کردەوە .
مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا چ تێی بگات یان تێی نەگات ، بەلام مرۆڤ دەبێت ھەموو ھەولێک بدات بۆ تێگەیشتنی ، وە ئەم تێگیشتنە وەربگرێت لە زانایانی جێگای متمانە لە زانست و ئەمانەت . )) "فتاوى نور على الدرب" (5/ 2) بترقيم الشاملة .
ئێمە لە سەردەمێک دەژین خوێنەرانی قورئان زۆرن و کەسی شارەزا کەمن ، خەلک بەزۆری سەرسام دەبن بە دەنگی خۆشی قورئان نەک ماناکەی ، پاشان تووشی زیادەڕەوی کردن دەبن لە دەنگ خۆشەکان ، ئەوەی گرینگ بێت لایان دەنگی خۆشە نەک تێگەیشتن و بیر لێکردنەوە و کردەوە پێکردن بێت ، چەند کەس ھەن توانای فێربوونیان بۆ تێگەیشتنی ھەیە کەچی ھەولی بۆی نادەن ؟! چەند کەس ھەن ھەموو ھەولیان لەبەرکردنە نەک کردەوە پی کردن و تێگەیشتن بێت ؟! چەند کەس ھەن قورئان دەخوێننەوە و لەبەر دەکەن کەچی ڕۆژی قیامەت دەبێتە بەلگە لەسەریان نەک ببێتە بەلگە بۆیان پەنا بەخوا ؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ