پرسیار // ئایا دروستە قورئان لە ژووری نووستن دابنێیت ؟
وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن واجبە ڕێزی قورئان بیگیرێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت قورئان بپارێزرێت و رێزی لێ بگیرێت . )) " المجموع " (2/85).
زانایان چەندین حالەتیان باس کردووە کە بێ ڕێزییە بەرامبەر بە قورئان لەوانە فڕێدانی لەسەر زەوی یان شوێنی پیس یان تف لەسەری بێت یان چەند حالەتی تری ھاوشێوەی ئەمانە کە دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات کە بێ ڕێزی کراوە بەرامبەر قورئان .
بەلام بۆ قورئان دانان لە ژووری نووستن ھیچ بەلگە نەھاتوون کە حەڕام بێت قورئان لە ژووری نووستن دابنێیت ، وە مالەکان زۆرینەیان قورئانیان تێدایە ئەگەر حەڕام بوایا باس دەکرا ، وە ئەسل وایە دروستە ئیلا بەلگە ھاتبێت .
وقد سَأَلَ رَجُلٌ ابْنَ عَبَّاسٍ فَقَالَ : " أَضَعُ الْمُصْحَفَ عَلَى الْفِرَاشِ الَّذِي أُجَامِعُ عَلَيْهِ ؟ قَالَ: نَعَمْ "رواه عبد الرزاق في "مصنفه" (2/171) ، وابن أبي داود في "المصاحف" (446) .
پیاوێک پرسیاری لە ابن عباس کرد دەلێت : ئایا قورئان لەسەر ئەو شوێنە دابنێم کە جووت بوونی لەسەر دەکەم ؟ وتی : بەلێ .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( .... سەبارەت بە دانانی قورئان لەسەر زەوی شوێنی پاک و باش ھیچی تێدا نییە ، چونکە ئەمەیان بێ ڕێزی تێدا نییە بەرامبەر قورئان ، کە ئەمە لە زۆر خەلک ڕوودەدات ئەگەر نوێژ بکات و قورئان بخوێنێت لەسەر قورئان وە بیەوێت سوجدە ببات قورئان دادەنێت لە نێوان دەستەکانی ، ئەمە ئیھانە کردن و بێ ڕێزی نییە بەرامبەر قورئان و ھیچی تێدا نییە . )) "شرح رياض الصالحين " ( 1 / 423 )
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : حوکمی دانانی قورئان لەسەر زەوی پاک یان سجادە چییە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( باشتر وایە قورئان لە شوێنێکی بەرز دابنێیت ھەتا بێتە دی بەرزی قورئان لە ڕووی مانا و بەرجەستە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مرفوعة مطهرة )) ئەگەر پێویست بە دانان بکات لە شوێنێک دابنێ بەرز بێت ئەگەر کەمیش بێت ، ئەگەر نەکرا دروستە لەسەر زەوی و مافور پاک دابنێیت ، قورئان بپارێزن لە شوێنێک کە نزم بێت یان شوێنی پیس یان لەسەر خۆڵ ، چونکە بە کەم دانانی قورئانی تێدایە ، ئەگەر پێویست بکات لەسەر زەوی پاک دابنێیت ھیچی تێدا نییە لەگەڵ سوور بوون لەسەر ئەوەی بەرزی قورئان لە ڕووی ماناو بەرجەستە . )) " فتاوى إسلامية " ( 4 / 15 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ