سەردێری پرسیار: حوکمی دوعای خەتمی قورئان

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 386

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە دوعای خەتم كردنی قورئان بخوێنین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هیچ فەرموودەی تایبەت نەهاتووە كە دوعای خەتمی قورئان كرابێت ، هەروەها نە لە هاوەلانی پێغەمبەریش سەلامی خوای لەسەر بێت وە نە لە ئیمامە بەناوبانگەكانیش .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((دوعا كردن لەدوای خەتمی قورئان لە ناو نوێژدا یان لە دەرەوەی نوێژدا هیچ ئەسلێکی بۆی نی یە كە دوعای خەتمی قورئان بكەیت لە ناو نوێژ دا ، بەلام لە دەرەوەی نوێژدا نقل كراوە ئەنەسی كوری مالیك كردوویەتی خوا لێ رازی بێت .)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱٤ لاپەڕە ۲۲٦

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوعای خەتمی قورئان شتێکی داهێنراو نی یە بەردەوام زانایان ئەمەیان كردووە لەسەردەمی هاوەلان تاكو ئەمرۆ ، هیچی تێدا نی یە و بیدعە نی یە )) نور علی الدرب .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێبێت دەفەرمێت : (( نەم زانیوە بۆ خەتمی قورئان لە شەونوێژدا لە مانگی رەمەزان پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت وە هاوەلان ئەمەیان کردبێت ، لە ئەنەسی كوی مالك نقل كراوە مال و مندالی كۆدەكردەوە و دوعای دەكرد دوای خەتمی قورئان ، بەلام ئەمەیان لە دەرەوەی نوێژ بووە )) فتاوی اركان الاسلام لاپەڕە ۳٥٤

كەواتە ئەگەر دوعای خەتمی قورئان بخوێنرێت لە دەرەوەی نوێژ هەندێک زانا دەلێن دروستە ، بەلگە :

(۱) ئەنەسی كوری مالیك خوالی رازی بیت كردوویەتی .

(۲) پێغەمبەر سەلای خوا لێ بێت دەفەرمووێت (( اقرؤوا القرأن وسلوا الله بە قبل أن یأتی قوم یقرؤون القران فیسألون بە الناس )) واتە : قورئان بخوێنن داوا لە خوا بكە پێش ئەوە خەلكانێك بێن قورئان بخوێنن و داوا لە خەلك بكەن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بلێم خەتمی قورئان بیدعەیە لە ناو نوێژ دا من پێم خوش نی یە ئەمە بلێم چونكە زانایانی ئەهلی سونە جیاوازیان هەیە لە نێوانیان ، هەندێك زانا دەلێن دوعا كردن دوای خەتمی قورئان رێگە پێدراوە و سونەتە ، بەلام باشتر وایە مرۆڤ شوێنی سونەت بكەوێت سور بێت لەسەر شوێن كەوتنی سونەت .

بابەتێك هەیە كەهەندێک لە برایان دەیكەین كە سورن لەسەر شوێن كەوتنی سونەت ، ئەوەیە نوێژ لە دوا ئیمامێك دەكەن وە ئیمام خەتمی قورئان دەخوێنێ ، ئەگەر ڕەكاعەتی كۆتایی هات خۆیان لە ئیمام جیادەكەنەوە چونكە خوێندنی خەتمی قورئان لای ئەوان بیدعەیە ، ئەمە نابێت بكرێت بۆ ئەوە جیاوازی نەكەوێتە نیوان دڵەكان ، چونكە ئەم جیاوازییە لە نێوان زانایان هەبوو ئەمەیان نەكردووە ، ئیمام احمد ڕەحمەتی خوا لێ بێت دوعای قنوت دوای نوێژی بەیانی لا ئەو سونەت نەبووە لەگەل ئەمەش دا دەیوت ئەگەر لە دوای ئیمامێك نوێژی بەیانیتان كرد دوعای قنوتی خوێند شوێنی بكەوە و وە امین بلی لەسەر دوعا كردنی ئیمام ......... ))

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نقل كراوە لە هەندێك پێشینان كە دوعاكردن بە دوای هەموو خەتمێکی قورئان وەرگیراوە ، ئەگەر پیاوێك دوعا بكات دوای خەتمی قورئان بۆ خۆ و دایك و باوك و ماموستایەكانی بێجگە لە ئەمانە بۆ ژن و پیاوی ئیماندارانیش ئەمە رێگە پێدراوە ، هەروەها دوعا كردن بۆیان لە شەو نوێژدا وە بێجگە لە مانە لە شوێنەكانی تری قبول بوونی دوعا)) مجموعە الفتاوی ج۲ لاپەڕە ۳۲۲

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) دوعای خەتمی قورئان لە ناو نوێژدا هیچ ئەسل و ئەساسێكی بۆی نی یە نابێت بكرێت .

(۲) دوعای خەتمی قورئان لە دەرەوەی نوێژ هەندێك زانا دەلێن دەتوانی بخوێنی لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لە سەر بێت ، وە کردەوەی ئەنەسی کوڕی مالک .

(۳) ئەگەر ئیمام دوعای خەتمی قورئانی خوێند نابێت خۆتی لێ جیا بكەیتەوە ، بەلکو دەبێت شوێن ئیمام بکەویت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام