پرسیار // ئایا کەسێک بەردەوامە لەسەر خەتمی قورئان لە سورەت " طه " یان هەر سورەتێکی تر دەتوانێت خەتمی خۆی تەواو بکات یان دەبێت لە سەرەتاوە دەست پێ بکات لە مانگی ڕەمەزان ؟
وەلام // زانایان دەلێن هەر کەسێک بیەوێت خەتمی قورئان دەست پێ بکات باشتر وایە بە تەسەسول بخوێنێتەوە ، ئەگەر بە تەسەسولیش نەخوێنێتەوە و خەتم بکات دروستە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی هەلبژێردراو بێت باشتر وایە بە تەسەسولی قورئان بخوێندرێتەوە ، سورەت فاتحة بخوێنێ پاشان البقرة پاشان ال عمران پاشان النساء هەتا خەتم تەواو دەکات ( قل ٲعوذ برب الناس ) جا قورئان بخوێنێتەوە لەناو نوێژ یان دەرەوەی نوێژ ، ........
ئەگەر پێچەوانەی تەسەسول بکات بۆ خوێندنەوە سورەتێک بخوێنێتەوە پاشان سورەتێکی پێش تر ، ئەمەیان دروستە بەلام واز لێ هێنانی باشترە ، ئەگەر کەسێک لە کۆتای قورئان دەست پێ بکات لەسەر ئەم پێچەوانە خوێندنەوە بەردەوام بێت هەتا دێتە سەرەتا و خەتم دەکات هەموویان یەک دەنگن کە نابێت ، ..... )) التبیان
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیوە کەس بلێت واجبە قورئان بە تەسەسول بخوێنیتەوە لە دەرەوەی نوێژ و ناو نوێژ ، بەلکو دروستە سورەت کهف بخوێنی پێش سورەت البقرة وە سورەت الٲنبیاء بخوێنی پێش کهف ، ئەوەی نقل کراوە کە ئەوانی پێش ئێمە ڕێگریان کردووە لە خوێندنەوە بێ تەسەسول مەبەست پێی ئەوەیە لە کوتای قورئان دەست پێ بکەی هەتا سەرتای قورئان ، ....... )) فتح الباری
پێشینەکان هەندێکیان دوو خەتمیان پێکەوە هەبووە ، خەتمێکیان بە لەسەرخۆی دەکرد و بیریان لێ دەکردەوە ، وە خەتمێکی تر بە ئاسایی و مام ناوەندی دەخوێندەوە ، کەواتە دوو ڕێگەت لە پێشە :
یەکەم / دروستە دوو خەتم پێکەوە بکەیت ، یان خەتمی کۆن ڕابگریت دەست بە خەتمی نوێ بکەیت .
دووەم / دەتوانی خەتمی خۆت تەواو بکەیت .
سەبارەت بەخوێندنەوەی قورئان بە پێچەوانەوە لە ناو نوێژ سێ حالەت هەن :
حالەتی یەکەم / لە یەک ڕەکاعەت سورەتێک دەخوێنێتەوە ئایەتەکان پێش و پاش دەکات ، ئەمەیان حەڕامە ، وەک خوێندنەوەی ئایەتی کۆتای سورەتێک پاشان ئایەتی پێشتر پاشان ئایەتی پێشتر .
حالەتی دووەم / لە دوو رەکاعەت دوو ئایەت دەخوێنێ پێش و پاش ئەمەیان باش نییە ، وەک خوێندنەوەی ئایەتی سورەت البقرة : (( لایکلف اللە نفسا ...... )) له ڕەکاعەتی یەکەم پاشان ئایەت کورسی دەخوێنی لە ڕەکاعەتی دووەم .
حالەتی سێیەم / خوێندنەوەی دوو سورەتی جیا لە دوو ڕەکاعەت بەلام پێش و پاش ئەمەیان دروستە ، وەک خوێندنەوەی سورەت الناس لە ڕەکاعەتی یەکەم وە سورەت الاخلاص له ڕەکاعەتی دووەم .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) خوێندنەوەی قورئان بە تەسەسول واجب نییە ، بەلام باشتر وایە بە تەسەسول دەست پێ بکەیت .
(۲) خوێندنەوەی قورئان لە کۆتاییەوە بۆ سەرەتا هەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت .
(۳) کەسێک لە خەتمی قورئان لە ناوەڕاست وەستاوە دوو ڕێگەی لە پێشە بۆ ڕەمەزان :
(ٲ) دروستە دوو خەتم پێکەوە بکەیت ، یان خەتمی کۆن ڕابگریت دەست بە خەتمی نوێ بکەیت .
(ب) دەتوانێ خەتمی خۆی تەواو بکات .
(۳) سەبارەت بەخوێندنەوەی قورئان بە پێچەوانەوە لە ناو نوێژ سێ حالەت هەن :
حالەتی یەکەم / لە یەک ڕەکاعەت سورەتێک دەخوێنێتەوە ئایەتەکان پێش و پاش دەکات ، ئەمەیان حەڕامە ، وەک خوێندنەوەی ئایەتی ئایەتی کۆتای سورەتێک پاشان ئایەتی پێشتر پاشان ئایەتی پێشتر .
حالەتی دووەم / لە دوو رەکاعەت دوو ئایەت دەخوێنێ پێش و پاش ئەمەیان باش نییە ، وەک خوێندنەوەی ئایەتی سورەت البقرة : (( لایکلف اللە نفسا ...... )) له ڕەکاعەتی یەکەم پاشان ئایەت کورسی دەخوێنی لە ڕەکاعەتی دووەم .
حالەتی سێیەم / خوێندنەوەی دوو سورەتی جیا لە دوو ڕەکاعەت بەلام پێش و پاش ئەمەیان دروستە ، وەک خوێندنەوەی سورەت الناس لە ڕەکاعەتی یەکەم وە سورەت الاخلاص له ڕەکاعەتی دووەم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ