پرسیار // ئایا دروستە قورئان بەچاو بخوێنیتەوە بێ ئەوەی زمانت بخولێنی ؟
وەلام // زانایان دەلێن قورئان خوێندنەوە بە چاو بە ھەمان خوێندنەوەی زمان حساب ناکرێت ، بەلکو پاداشت بۆی ھەیە کە بەچاو سەیری دەکات و بیری لێ دەکاتەوە ، پاداشتی بیر لێ کردنەوە بۆی دەنووسرێت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خەلک لە زیکر کردن چوار چینن :
یەکەمیان / زیکر کردن بە دڵ و زمان کە ئەمەیان فەرمان پێ کراوە .
دووەم / زیکر کردن تەنھا بە دڵ ....
سێیەم / زیکر کردن تەنھا بە زمان ، ئەمەیان زمانی تەڕە بە زیکری خوای گەورە .
چوارەم / ھیچیان ناکات واتە نە بەزمان و نە بە دڵ ، ئەمە حالی خەسارەت مەندانە . )) مجموعة الفتاوی ج١٠ لاپەڕە ٥٦٦
بەلام لەناو نوێژ دەبێت قورئان بە زمان دەرببڕێت نابێت تەنھا بە چاو سەیری قورئان بکات ئەگەر لە پێشی بێت یان لە پێشی نییە بەلام تەنھا بە دڵ دەخوێنێتەوە .
ابن رشد دەفەرمووێت : (( ئیمام مالک پرسیار لێکراوە کەسێک لەناو نوێژ قورئان دەخوێنێ بەلام کەس گوێی لێ نییە و ئەویش گوێی لە خۆی نییە وە زمانی خۆی ناجوولێنیت وتی : ئەمە خوێندنەوە نییە بەلکو خوێندنەوە ئەوەیە کە زمان بجولێت )) البیان و التحصيل ج١ لاپەڕە ٤٩٠
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوە دەبێت ئیلا بە زمان بێت ، ئەگەر بخوێنێتەوە بە دڵ لەناو نوێژ دروست نییە و بۆی حساب ناکرێت ، وە زیکرەکانی تریش بە ھەمان شێوە دەبێت ئیلا زمان و لێوەکانی بجولێنێت ، چونکە وتەکان ناھێنە دی ئیلا بە جولانی زمان و لێو )) مجموعة فتاوی ابن عثيمين ج١٣ لاپەڕە ١٥٦
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :(( ھیچ ڕێگری نییە سەیری قورئان بکەیت بێ ئەوەی بخوێنیتەوە بەلام بە خوێنەر حساب ناکرێت کە بە زمان دەردەبڕێت .....))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ