سەردێری پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە بێ دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 383

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بخوێنیت بێ دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین قورئان خوێندنەوە بە لەبەر دروستە بخوێنیتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو موسلمانان یەک دەنگن کە دروستە قورئان بخوێنیت بە لەبەر بێ دەست نوێژ ، وە باشتریشە بە دەست نوێژ بیت ))

بەلام خوێندنەوەی قورئان بە دەست لێدان بێ دەست نوێژ هەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە بە دەست نوێژەوە بخوێنیت ، بەلام ئەگەر بێ دەست نوێژ بخوێنیت جیاوازی لە نێوان زانایان دا هەیە ئایا تاوانبار دەبیت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن حەڕامە قورئان بخوێنیتەوە بێ دەست نوێژ ، کە ئەمە وتەی مالک ، ابو حنیفە ، شافعی ، احمد ، ابن باز ، ابن تیمییە ، ابن عثیمین و چەند زانای ترە ، بەلگە :

(ٲ) فەرموودەی عبداللە بن ابی بکر ، ئەو نامەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بۆ عمرو بن حزمی نووسی بوو ئەمەی تێدا بوو : (( ٲلا یمس القران ٳلا طاهر )) واتە : با کەس دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت.، ئەمە بەلگەیە دەست لێ دان بێ دەست نوێژ حەڕامە .

(ب) ئایەتی ۷۹ لە سورەت الواقعە دەفەرمووێت : (( لا یمسە الا المطهرون )) واتە: کەس دەستی لێ نادەن ئیلا پاکەکان نەبن ، کواتە واجبە پاک بیت بە دەست نوێژەوە دەست لە قورئان بدەیت.

(ج) چەندین ئەسەر لە هاوەلان نقل کراون کە نابێت بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت .

ابن تیمییە ڕەحمەی خوای لێ بێت دەلێت : (( بۆ دەست لە قورئان دان واجبە دەست نوێژت هەبێت ، کەئەمەی وتەی ڕاستە و وتەی زۆربەی زانایانە ، کە ئەمە زانراو بووە لای هاوەلان ، سعد ، سلمان ، ابن عمر ......)) مجموعە فتاوی ج۲۱ لاپەڕە ۲٨٨

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە کەس پێچەوانەی ئەوەی کردبێت حەڕامە دەست لە قورئان بدەیت ئیلا داود نەبێت )) المغنی ج۱ لاپەڕە ۲۰۲

(د) قورئان وتەی خوای گەورەیە ڕێز و حورمەتی خۆی هەیە ، کەواتە نابێت بێ دەست نوێژ دەستی لێ بدەیت و بخوێنیت .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی داود الظاهرییە ، ... بەلگە :

(ٲ) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە حەڕامە دەست لە قورئان بدەیت و بخوێنیت بێ دەست نوێژ ، ئەسل وایە دروستە بێ دەست نوێژ دەستی لێ بدەیت و بخوێنیت ئیلا بەلگە هاتبێت .

(ب) فەرموودەی عبداللە بن ابی بکر ئێمە دەلێین لاوازە ، ئەگەر ڕاستیش بێت دەلێن مەبەست پێ کافرە واتە با کافر دەست لە قورئان نەدات ، چونکە الطهارة بە چەند مانا دێت :

(۱) الطهارة المعنویة : واتە پاک و خاوێنی نا بەرجەستە ، ئەویش پاک و خاوێنییە لە شیرک ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳنما المشركون نجس )) واتە : موشریکەکان پیسن ، لێرە مەبەست پێی بیرو باوەڕە ، کەواتە موسلمان خاوێنە لە بیرو باوەڕدا .

(۲) الطهارة الحسیة : پاک و خاوێنی بەرجەستە ، ئەویش پاک و خاوێنییە لە پیسایی .

(۳) الطهارة من الحدث الاصغر و الاكبر : پاک و خاوێنی لە بێ دەست نوێژی کە دەست نوێژ و خۆشۆردن دەگرێتەوە .

کەواتە دەلێن ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت مەبەست پێی پاک و خاوێنی نابەرجەستەیە واتە بیرو باوەڕ ، دروست نییە کافر دەستی لێ بدات بەلام موسلمان دروستە دەستی لێبدات .

(ج) ئایەتی سورەت الواقعە مەبەست پێی لوح المحفوظه ، وە هەروەها المطهرون مەبەست پێی فریشتەیە نەک بنی ادم کە ئەمە وتەی بەناوبانگە ، بەلام ابن تیمییە دەلێت : ئەگەر صحفی ئاسمانەکان دەستی لێ نەدەن ئیلا پاکەکان نەبن صحفی لەبەر دەستمانە بە هەمان شێوە نابێت دەستی لێ بدات ئیلا پاک نەبێت .

ابن رشد لە بدایة المجتهد دەلێت : (( هۆکاری جیاوازییەکە لەوە دایە ئایا (( المطهرون )) باسی بنو ادم یان باسی فریشتەیە ، وە هەروەها ((لایمسە الا المطهرون )) مەبەستی ئەم هەوالە نەهییە یان تەنها هەوالە ، ئەوانەی دەلێن مەبەستی ئایەتەکە بنی ئادەمە و هەوالەکەش مەبەستی نەهییە دەلێن ئەمە بەلگەیە نابێت بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت ، بەلام ئەوانەی دەلێن مەبەست پێی فریشتەیە و وە هەوالەکە نەهی نییە دەلێن ئەم ئایەتە نابێتە بەلگە کە حەڕامە بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت ...))

ئەوەی ڕاستی بێت مەنع کردنی قورئان شتێکی زۆر گەورەیە و هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە حەڕام بێت بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت ، ئەگەر حەڕام بوایا یەک فەرموودەی ڕاست دەهات ، بەلام ئەگەر شوێن وتەی زۆربەی زانایان بکەویت باشترە و دڵنیاترە ، واللە ٲعلم.

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە قورئان بە لەبەر بخوێنیتەوە " واتە حفظ " .

(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە دەست لە قورئان نەدەیت یان قورئان نەخوێنیتەوە ئیلا بە دەست نوێژ بیت .

(٣) زۆربەی زانایان دەلێن حەڕامە بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام