سەردێری پرسیار:ئایا قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژدا پاداشتی زیاترە یان لە دەرەوەی نوێژ ؟ وە لە ناو مزگەوت دا پاداشتی زیاترە یان مالەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:374

پرسیار:

پرسیار // ئایا قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژدا پاداشتی زیاترە یان لە دەرەوەی نوێژ ؟ وە لە ناو مزگەوت دا پاداشتی زیاترە یان مالەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پاداشتی قورئان خوێندنەوە بۆ هەر پیتێک دە چاکەی بۆ دەنووسرێ :

(١) ئەگەر قورئان خوێن لە ماناکەشی تێ نەگات .

(٢) ئەگەر قورئان لەبەریش بکات یان مراجعە بکاتەوە .

(٣) ئەگەر ئایەتەکان بکاتە بەلگە بۆ بانگەوازی کردن یان وانە شەرح کردن .

قورئان خوێن چەند جار قورئان بخوێنێتەوە پاداشتی بۆ دەنووسرێ ، بەلام ئەگەر لەسەر ئایەتەکان بوەستێت بیری لێ بکاتەوە پاداشتی زیاترە ، بەلکو هەندێک زانا دەلێن بیکردنەوە لە قورئان واجبە .

سەبارەت قورئان خوێندنەوە لەناو نوێژدا زانایان دەلێن پاداشتی زیاترە لە دەرەوەی نوێژ ،

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژدا پاداشتی زیاترە لە دەرەوی نوێژ ، چونکە چەندین بەلگە لە قورئان وسونەت هاتوون باسی فەزلی قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژ دا دەکات )) مجموعە الفتاوی ج٢٣ لاپەڕە ٢٨٢

هەروەها دەفەرمووێت : (( نوێژ کردن باشترە لە قورئان خوێندنەوە لە دەرەوەی نوێژ دا ، بەلام هەرکەسێک قورئان خوێندنەوە لە دەرەوەی نوێژ زیاتر کاریگەری لەسەر هەبێت وە زیاتر بیری لێ بکاتەوە ، بۆ ئەو کەسە ئەوە باشترە کە سودی زیاترە )) مجموعە الفتاوی ج٢٣ لاپەڕە ٦٢

سەبارەت بە قورئان خوێندنەوە لە مزگەوت هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون پاداشتی زیاتر بێت وەک نوێژی جماعەت لە مزگەوت .

سەبارەت بە فەرموودەی عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو مالەی قورئانی تێدا دەخوێندرێ بەدیار دەکەوێ بۆ خەلکی ئاسمان وەک دیار بوونی ئەستێرە لە ئاسمان . )) .

ئەم فەرموودەیە لاوازە نابێت پشتی پێ ببەستی ، دەلێین گومان تێدا نییە قورئان خوێندنەوە لە مال شتێکی باشە وە مال ئاوەدان دەبێتەوە وە شەیتان لەوێ نامێنێت بە تایبەتی ئەگەر سورەت بەقەڕەی تێدا بخوێندرێ ، بەلام هیچ بەلگە نەهاتوون لە مال یان مزگەوت پاداشتی زیاتر بێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام