پرسیار // ئایا دروستە کتابی تفسیر بخوێنیتەوە بێ دەست نوێژ کە قورئانی تێدایە ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە دەست لە تەفسیر دان بێ دەست نوێژ دوو ووتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن دروستە دەست لە تەفسیر بدەیت بێ دەست نوێژ وە ئەگەر لەش گرانیش بیت یان لە حەیز و نیفاسیش دابیت ، بەلگە :
(١) مەبەست لە تەفسیر خوێندنەوە قورئان نییە بەلکو مەبەست پێی ماناکەیەتی .
(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نامەی بۆ کافرەنی ناردووە ئایەتی تێدا بووە و دەستیان لێداوە .
دووەم / ھەندێک زانا دەلێن واجبە دەست نوێژت ھەبێت بۆ دەست لە تەفسیردان ، کە ئەمە وتەی حنفییەکانە .
ووتەی ڕاست ووتەی زۆربەی زانایانە کە دەلێن دروستە دەست لە کتابی تەفسیر بدەیت بێ دەست نوێژ یان کاتی لەش گرانی و حەیز و نیفاس ، وە ھەندێکیان حساب بۆ زۆری و کەمی دەکەن دەلێن تەفسیر ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / ئەگەر تەفسیر زیاتر بوو لە قورئان ئەوە حوکمی تەفسیری ھەیە و دروستە دەست لێی بدەیت .
حالەتی دووەم / ئەگەر تەفسیر کەمتر بوو لە قورئان ئەوە حوکمی قورئانی ھەیە و نابێت دەستی لێ بدەیت .
حالەتی سێیەم / ئەگەر تەفسیر و قورئان یەکسان بوون یان ناتوانیت لێک جیابکەیتەوە بۆ کەمی زیادی ، ئەو کات حوکمی قورئانی ھەیە و لایەنی قەدەغەکراو ھەلدەبژێری .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( زۆربەی زانایان دەلێن دروستە کتابی تەفسیر بخوێنیتەوە بێ دەست نوێژ ئەگەر چی ئایەت قورئانیشی تێدایە وە ھەلگرتن و بەدوا گەڕانیش دروستە ، ئەگەر چی لەش گرانیش بێت ، دەلێن چونکە مەبەست پێی مانای قورئانە نەک خوێندنەوەی قورئانە ئەحکامەکانی قورئانی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت .
شافعییەکان دەلێن دروستە بەلام بە مەرج دەبێت تەفسیر زیاتر بێت لە قورئان بۆ ئەوە کەمتەرخەمی نەکەوێتە بە گەورەدانانی قورئان ، حەنەفییەکان پێچەوانەی ئەمانەیان کردووە واجبیان کردووە دەست نوێژ ھەلبگریت بۆ کتابی تەفسیر . )) الموسوعة الفقهية ج ١٣ لاپەڕە ٩٧
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کتابی تەفسیر دروستە دەستی لێ بدەیت بێ دەست نوێژ چونکە تەفسیرە ، وە ئەو ئایەتانەی تێیدانە کەمترن لەو تەفسیرەی کە تێیدا کراوە .
بەلگە بۆ ئەمە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نامەی نووسیووە بۆ کافرەکان ، نووسین و قورئانی تێدا بووە ، ئەمە بەلگەیە حوکم بۆ زۆرییە .
بەلام ئەگەر قورئان و تەفسیر یەکسان بوون ، ئەو کات ئەگەر ڕێگەپێدراوێک و قەدەغە کراوێک پێکەوە کۆبوونەوە ھیچیان لێک جیانەکرانەوە لەوی تر ئەو کات ئەو لایەنە ھەلدەبژێری کە قەدەغەکراوە و حوکمی قورئانی ھەیە .
ئەگەر تەفسیر زیاتر بوو لە قورئان کەمێکیش بێت حوکمی تەفسیری ھەیە )) الشرح الممتع ج١ لاپەڕە ٢٦٧
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( دروستە مرۆڤ دەست لە مانای قورئان بدات بە زمانی بێجگە لە عەرەبی و وە تەفسیری عەرەبی بێ دەست نوێژ . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (4/136)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ