سەردێری پرسیار: حوکمی بەجێ ھێشتنی قورئان بەکراوەیی ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 372

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بە کراوەی بەجێ بھێلی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ نەھی کردن لە بەجێ ھێشتنی قورئان بە کراوەی ، وە قورئان بەجێ ھێلان بە کراوەی ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم // قورئان بە کراوەی بەجێ دەھێلیت دوای دەگەڕێتەوە سەری و خوێندنەوەی تەواو دەکات ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و دروستە ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت خۆڵ یان ھەر شتێکی تر بە بکەوێت و بێ ڕێزی بێت بۆ قورئان ، وە ئەگەر دای بخات باشترە .

حالەتی دووەم // قورئان بە کراوەی بەجێ دەھێلێت و دوای ناگەڕێتەوە سەری و خوێندنەوەی تەواو ناکات ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و دروستە بە کراوەی بەجێ بھێلی ، بەلام داخستنی باشترە و پارێزراو تر دەبێت لە تۆز و شلەمەنییەکان .

الحكيم الترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە ڕێز و حورمەتی قورئانە ئەگەر لە شوێنێک دانرا بە کراوەی بەجێ نەھێلیت ، وە دانەنرێت لە شوێنێک کتابی تری لەسەری بێت ، بۆ ئەوەی بەرز بێت و لەسەرووی ھەموو کتابەکان بێت . )) "نوادر الأصول" (3 /254) .

سلیمان ماجد خوا بیپارێزێت پرسیار لێی کراوە : ئایا ھیچ نەھی ھاتووە لەوی کە قورئان بە کراوەی بەجێ بھێلیت کاتی چوون و واز لێ ھێنان ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( نەمانزانیوە لە شەریعەت شتێک ھاتبێت ڕێگری بکات لە وازھێنان لە قورئان بە کراوەی ، ھەروەک چۆن نەمازانیووە لە عورف ئیھانە کردنی قورئان بێت ، ھیچی تێدا نییە بۆ بەجێ ھێشتنی قورئان بە کراوەی ، بەلام بۆ زیاتر چاودێری قورئان و پاراستنی باشتر وایە دایبخەیت و لەبەر شتی شل و تۆز . ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام