پرسیار // ئایا دروستە کتاب لەسەر قورئان دابنێیت ؟
وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕێزی قورئان بگیرێت و لە شوێنێک دانەنرێت بەکەم دانان بێت بۆ قورئان یان جوان نەبێت و بێ ڕێزی بێت ، زانایان دەلێن دانانی قورئان لەگەڵ کتاب لەسەر یەک ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // قورئان لەسەر قورئان دادەنێیت ، ئەمەیان دروستە و ھیچی تێدا نییە .
حالەتی دووەم // قورئان لەسەر کتاب دادەنێیت ، ئەمەشیان دروستە و ھیچی تێدا نییە .
حالەتی سێیەم // کتاب لەسەر قورئان دادەنێیت ، ئەمەیان نابێت کەمترین شت ئەوەیە بلێی باش نییە .
ابن حجر ھیتمی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ھیچی تێدا نییە قورئان لەسەر قورئان دابنێیت .
الحكيم الترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە ڕێز و حورمەتی قورئانە ئەگەر لە شوێنێک دانرا بە کراوەی بەجێ نەھێلیت ، وە دانەنرێت لە شوێنێک کتابی تری لەسەری بێت ، بۆ ئەوەی بەرز بێت و لەسەرووی ھەموو کتابەکان بێت . )) "نوادر الأصول" (3 /254) .
بەیھەقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت کتابی تر لەسەر قورئان دابنرێت ، وە نابێت جل و بەرگ و شتی تریش لەسەری دابنرێت ، ئیلا ئەگەر دوو قورئان بێت یەکێکیان لەسەر ئەوی تر دابنرێت ئەمەیان دروستە . )) "شعب الإيمان" (3/329) .
ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلێ دانانی کتاب لەسەر قورئان پێچەوانەیە لە گەڵ وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : " ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ " الحج/ 32 . ))
عبدالکریم خضیر خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دانانی کتاب لەسەر قورئان ئەگەر بێ مەبەست بێت و لەبیری کردبێت و غافل بێت ئەوە عفو کراوە .
ھەروەھا ئەگەر لە نەزانین بێت ئەمەش عەفو کراوە .
ئەوەی دەمێنێتەوە کەسێکە دەزانێت و لەبیری نەکردووە ، ئەمەیان نابێت و جۆرێکە لە جۆرەکانی بێ ڕێزی بەرامبەر قورئان . )) "شرح عمدة الأحكام" (35/ 17) بترقيم الشاملة .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ