سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسانەی ڕقیان لە فرەژنی یە ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:37

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو ئافرەتانە چییە کە ڕقیان لە فرەژنی یە و دژایەتی دەکەن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن فرەژنی پێش ئیسلام ھەبووە بەلکو سنوریشی بۆ دانەنرابوو ، بەلام ئیسلام ھات سنوری بۆ فرەژنی دانا و مەرجی دانا ، وە فرە ژنی دینی خوای گەورەیە و ڕێگەی داوە وە پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت وە ھەموو زانایانیش یەک دەنگن لەسەر فرەژنی ، بەداخەوە زۆر لە موسلمانان فرە ژنیان پێ خۆش نییە بەلکو کەسی پابەند بە دینیش ھەیە تووشی ئەم بیروباوەڕە پووچە بووە ، زۆربەی ئافرەتان وە پابەند بە دینەکان ئەوانەی پێشەوان بۆ ئافرەتانی تر فرەژنیان پێ ناخۆشە بەلکو نەک تەنھا فرەژنی کاتێک باسی حۆری بەھەشت و جوانیشیان دەکرێت پێیان ناخۆشە .

زانایان دەلێن خێزانی ئیماندار لە بەهەشت دا لە حۆری باشترە و جوانترە ، کە چەند فەرموودە و ئەسەر هاتوون ، ڕاستە هەندێک زانا دەلێن فەرموودەکان ڕاست نیین ، بەلام ئەگەر ئەو فەرموودانە ڕاستیش نەبن ، دەلێین خێزانی مرۆڤ ئیماندارە و کردەوەی باشی کردووە و هاتۆتە بەهەشت ، ئەوانەی ناو بەهەشت بۆ خزمەتی ئەوان دروست کراون ، تۆ بلێی خزمەتکار باشتر و جوانتر بێت ؟! هەتا دەلێن بەهۆی ئەو حۆریانە ژنی پیاوی ئیماندار دەبێتە شاژنی بەھەشت ، چونکە حۆری لە خزمەتی پیاو و شاژن دان ، لە دونیا لەوانەیە خزمەتکار جوانتر بێت و باشتر بێت لە شاژن بەلام لە بەهەشت وەک دونیا نییە ، چونکە ئەو کەسەی دەچێتە بەهەشت تەنها ڕێزی پلەو پایەی لێ نەنراوە ، بەلکو ڕێزی گشتی لێنراوە کە جوانترین روخسار و جوانیشیان پێ بەخشراوە وە لە بەرزترین پلە دان لە جوانی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەوەی بۆ من دیار بێت ژنی مرۆڤ لە حۆرییەکان باشترن ، هەتا لە جوانی و هەموو شتێک .))

زانایان دەلێن بێ گومان زۆربەی ژنان پێیان خۆش نییە ژنیان بەسەر بێت ئەم پێ ناخۆشییە ئەگەر سروشتی بێت ، کە سروشتی ژن وایە حەز ناکات ژنی بەسەر بێت ، دەلێین : تاوانبار نابێت بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( کتب علیکم القتال وهو کرە لکم ... )) [ البقرة : ٢١٦ ] .

واتە:جیهاد شەرکردن لەسەر ئێوە واجب کراوە ، وە پێتان خۆش نییە .

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( "وهو " بۆ " قتال " شەرکردن دەگەرێتەوە ، واتە سروشتی پیاو وایە حەز ناکات شەڕ بکات ، نەک مەبەست پێی ئەوە بێت " وهو " بۆ " کتب " واجب بوون بگەرێتەوە ، چونکە ئیماندار ئەگەر پێی ناخۆش بێت خوای گەورە فلانە شتی واجب کردووە یان ڕقی لە واجبەکە ببێتەوە ئەوە کوفرە پەنا بەخوا ، بەلگە لەسەر کوفری ئەو کەسە کە پێی خۆش نەبێت بەو حوکمەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ذالك بٲنهم كرهوا ما أنزل الله فٲحبط ٲعمالهم )) [ محمد : ٩ ]

واتە : ئەوەش لەبەر ئەوەیە کەبەڕاستی ئەوان ڕقیان لەو پەیامە دەبووەوە خوا دایبەزاندووە ، وە کردەوەکانمان هەمووی پوج کرد .

صالح الفوزان خول بيپارێزێت پرسیار لێی کراوە : حوکمی ئەو کەسە چییە کە چوار ژن ھێنانی پێی خۆش نییە ، وە خەلکیش ھان دەدات پێیان ناخۆش بێت ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( نابێت موسلمان شتێکی پێی ناخۆش بێت کە خوای گەورە ڕێگەی داوە و دینە ، وە نابێت خەلکی لێ دوور بخاتەوە ، ھەر کەسێک ئەمە بکات ئەوە لە دین ھەلگەڕاوەتەوە ، لەبەر ووتەی خوای گەورە : ‏{ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ‏ }‏ ‏[ محمد‏ /‏ 9‏ ]‏ ؛ کارەکە زۆر ترسناکە ھۆکارەکەی سەرسام بوونە بە بانگەشەی کافرەکان بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام ،......... )) "المنتقى من فتاوى الشيخ الفوزان " ( 3 / 251 ) .

کەواتە زانایان دەلێن ئەگەر ژن فرەژنی پێ ناخۆش بوو ئەم دوو حالەتەیە : حالەتی یەکەم / ئەگەر پێ ناخۆش بوونێکی سروشتی بێت ، ئەوە تاوانبار نابێت هەروەک سروشتی پیاو کە حەزی لە شەڕکردن نییە . حالەتی دووەم / ئەگەر پێ ناخۆش و سروشتی نەبوو ، بەلکو حوکمی خوای گەورەی پێ ناخۆش بوو یان ڕقی لە واجبەکە یان سونەتەکە یان ڕێگە پێدراوەکە ببێتەوە ، ئەمەیان کوفرە پەنا بەخوا لە دین دەردەچێت . کەواتە واجبە ئیماندار ڕازی بێت بە حوکمی خوا و تەسلیم بێت ، ژنان ئێستا سروشتیان وایە پێیان خۆش نییە وە حۆریشیان خۆش ناوێت ، بەلام لە بەهەشت ئەم پێ ناخۆشییە نامێنێت و سروشتی ژن سروشتێکی ترە و جیاوازە لە گەل هی دونیا ، نە خەم و نە خەفت و هیچ شتێکی ناخۆشی نییە لە بەهەشت ، کەچی ئێستا لە دونیا تەنها گوێیان لێ دەبێت خەمبار دەبن . ڕاستە چەندین پیاو ھەبووینە شایستەی فرەژنی نەبووینە بەلکو بگرە یەک ژنیشیانی لێ زیاد بووە ، ژنی دووەم یان سێیەم یان چوارەمی ھێناوە بۆنەتە عیبرەت و عەلامەت و فرە ژنیشیان لە پێش چاوی خەلک ناشیرین کردووە ، بەلام چەند کەسیش ھەبووینە باشترین پێشەوا بووینە لە فرەژنی ، نابێت ئافرەت ڕێگری بکات و دژایەتی بکات و بەلکو ئەگەر ئەو پیاوەی داوای دەکات خێزانداریش بێت با شووی پی بکات ئەگەر باش بێت . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام