پرسیار: حوکمی دەنگ گەیاندن بە نوێژخوێنان لە نوێژی جەماعەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دانانی کەسێک بۆ ئەوەی دەنگ بگەیەنێت بە نوێژخوێن لە نوێژی جەماعەت دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئەگەر دەنگی ئیمام بگات بە نوێژخوێنان: ئەگەر دەنگ بگات بە نوێژخوێنان سوننەت نییە هیچ نوێژخوێن دەنگی ئیمام بگەیەنێت، ابن تیمیة یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات.
دووەم: ئەگەر دەنگی ئیمام نەگات بە نوێزخوێنان: ئەگەر دەنگ نەگات سوننەتە یەک نوێژخوێن دەنگ بگەیەنێت بە نوێژخوێنان، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.