سەردێری پرسیار: ئایا دروستە زیکرەکانی دوای نوێژ بەدوای نوێژی سونەتیش بکەم ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 365

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە زیکرەکانی دوای نوێژ بەدوای نوێژی سونەتیش بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن استغفار تایبەتە بە دوای نوێژێ واجب نابێت بەدوای نوێژی سونەت بلێیت .

عن ثَوْبَانَ رضي الله عنه قَالَ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- إِذَا انْصَرَفَ مِنْ صَلاَتِهِ اسْتَغْفَرَ ثَلاَثًا وَقَالَ (( اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلاَمُ وَمِنْكَ السَّلاَمُ تَبَارَكْتَ یا ذَا الْجَلاَلِ وَالإِكْرَامِ )) رواە مسلم (1362) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک لە نوێژ تەواو دەبوو سێ جار استغفر اللە دەکرد وە دەیوت : اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلاَمُ وَمِنْكَ السَّلاَمُ تَبَارَكْتَ ذَا الْجَلاَلِ وَالإِكْرَامِ .

بەلام خوای گەورە فەرمانی کردووە بە استغفار لە دوای افاضە لە مزدەلیفە لە حەج ، وە دوای شەو نوێژ ، وە دوای دەست نوێژ ، وە دوای مەجلیسی زیکر و چەند شوێنی تر .

عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الضُّحَى ثُمَّ قَالَ: (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ )) ، حَتَّى قَالَهَا مِائَةَ مَرَّةٍ . رواه البخاري في "الأدب المفرد" (619) ، والنسائي في "السنن الكبرى" (9935) ، وصححه الألباني .

واتە : عائشە دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی چێشت تەنگاوی کرد ، پاشان وتی : (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ))

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەسبیحات ئەوەی نقل کراوە ھەمووی لە دوای نوێژی واجب دەکرێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەبەر گوێی ھاوەلانی داوە و فێری کردوون ، بەلام دوای نوێژی سونەت ھیچ نییە ئیلا استغفر اللە نەبێت لە دوای تەواو بوون لە نوێژی سونەت دەلێیت : استغفر اللە استغفر اللە استغفر اللە ، اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام ، بەلام زیکرەکانی تر ھەمووی دوای نوێژی واجب دەکرێن ، ثوبان دەلێت : (( كان النبي ﷺ إذا انصرف من صلاته استغفر الله ثلاثاً وقال: اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام )) رواه مسلم وغيره، ولم يقل: المكتوبة ، نەیفەرمووە : نوێژی واجب بەلگەیە کە لە دوای ھەموو نوێژێک سونەت و واجب استغفر اللە دەکەیت ، بەلام زیکری : (( لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، لا حول ولا قوة إلا بالله، لا إله إلا الله ولا نعبد إلا إياه إلى آخره )) ئەمە ھاتووە دوای نوێژی واجب ، نقل نەکراوە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئیلا دوای نوێژی واجب نەبێت ، نقل نەکراوە کردەوەی دوای نوێژی سونەت . ))

ھەندێک زانا دەلێن ئەوەی بۆ دوای نوێژی واجب ھاتووە بۆ سونەتیش دروستە بکرێت ، بەلام وتەی ڕاست ئەوەی تەنھا بۆ نوێژی واجب ھاتووە نابێت دوای نوێژی سونەت بکرێت ھەروەک چۆن نابێت ئەوەی بۆ نوێژیکی تایبەتی سونەت ھاتووە نابێت بەدوای نوێژی واجب بکەیت ، وەک زیکری دوای نوێژی ویتر کە دەلێیت : سبحان الملك القدوس .

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) وتەی ڕاست دروستە استغفار دوای نوێژی سونەت و واجب بکرێت .

(٢) نابێت زیکری دوای نوێژی واجب بە دوای نوێژی سونەتیش بکرێت ، چونکە ڕوایەت ھاتوون تایبەتی کردوون بە نوێژی واجب .

(٣) نابێت زیکری دوای نوێژی سونەت دوای نوێژی واجب بکەیت ، وەک : زیکری دوای ویتر : سبحان الملك القدوس .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام