سەردێری پرسیار: حوکمی دوعا کردن یان زیکر کردن لەناو حەمام ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 364

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە زیکر بکرێت لە ناو حەمام یان دوعا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن زیکر کردن دوو جۆرە :

(۱) زیکر کردن بە دڵ : ئەمەیان دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .

(۲) زیکر کردن بە زمان : ئەمەیان نابێت یان باش نییە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیکر کردن بە دڵ دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک ، لە ناو حەمام و بێجگە لە حەمام ، بەلکو باش نییە زیکری خوا بکەی بە زمان لە حەمام و شوێنی تری وەک حەمام بۆ بەگەورە دانانی ناوی خوای گەورە ، ئیلا کاتی دەست نوێژ هەلگرتن نەبێت ئەگەر بۆی نەگونجا ئیلا لە حەمام دەست نوێژی هەلگرت ئەوکات هەندێک زانا دەلێن بسم اللە دەبێت بلێت ، چونکە بسم اللە واجبە ، بەلام زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە بسم اللە بلێی پێش دەست نوێژ )) مجموعە فتاوی ابن باز ج٥ لاپەڕە ٤۰٨

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت بۆ مرۆڤ زیکری خوا بکات لە حەمام ، چونکە شوێنەکە شیاو نییە .

ئەگەر زیکری خوای کرد بە دڵ دروستە بێ ئەوەی بە زمان دەڕببڕێت ، .....)) مجمموعە فتاوی ابن عثیمین ج ۱۱

کەواتە باش نییە زیکری خوا بکرێت لە ناو حەمام ، هەروەها باش نییە دوعاش بکەیت لە ناو حەمام ، ئیلا ئەگەر یەکێک لە حەمام بەند بکرێت "سجن بکرێت" ، لەو حالەتە دروستە زیکر و نوێژ و دوعا بکات لەناو حەمام .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام