پرسیار // ئایا سونەتە کاتێک بەسەر پایەدا "دەرەجە یان قادرمە " سەر دەکەوی اللە أکبر بلێیت وە کاتی ھاتنە خوارەوە سبحان اللە بلێیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن سونەتە کاتێک بەسەر گرد و چیا دا سەر دەکەویت " اللە أکبر " بلێیت ، وە کاتێک دێیتە خوارەوە بۆ شوێنێکی نزم وەک دۆل سونەتە " سبحان اللە " بلێیت .
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : (( كُنَّا إِذَا صَعِدْنَا كَبَّرْنَا وَإِذَا نَزَلْنَا سَبَّحْنَا )) . رواە البخاري في صحيحه (2993) .
واتە : کاتێک ئێمە سەردەکەوتین بەسەر شوێنی بەرز تەکبیرمان دەوت وە کاتێک دادەبەزین تەسبیحمان دەوت .
وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَجُيُوشُهُ : (( إِذَا عَلَوْا الثَّنَايَا كَبَّرُوا وَإِذَا هَبَطُوا سَبَّحُوا ..... )) . رواە أبو داود (2599) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وە جەیشەکەی کاتێک بەسەر شوێنی بەرز دەکەوتن اللە أکبر یان دەوت ، وە کاتێک دادەبەزین سبحان اللە یان دەوت .
سەبارەت بە وتنی اللە أکبر کاتێک بەسەر پایە دەکەویت یان سبحان اللە کاتێک دێیتە خوارەوە ئەمەیان دروست نییە ، چونکە :
(١) وتنی ئەم زیکرە تایبەتە بە حالەتی سەفەر نەک حضر " بێجگە لە سەفەر " .
(٢) ئەسل وایە عیبادەت ڕاوەستانە ئیلا بەلگە ھاتبێت ، پایە ھەبوو لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نقل نەکراوە اللە أکبری وتبێت .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک لە سەفەردا بەسەر شوێنی بەرز سەرکەوتبا اللە أکبری دەوت ، وە ئەگەر دابەزیبا دۆلێک سبحان اللە دەوت ، لەبەر ئەوە ئەوەی لە شوێنی بەرز بێت نەفسی خۆی بەگەورە دەبینێت و خۆی بە گەورە دەبینێت ، لەبەر ئەوە گونجاوە ئەو کات اللە أکبر بلێیت ، بەلام بۆ دابەزین گونجاوە سبحان اللە بلێیت .
فەرموودە نەھاتووە ئەم زیکرە بلێت لە حضر " واتە لە شوێنی نیشتەجێ بوون بێجگە لە سەفەر " عیبادەت بنیات نراوە لەسەر ڕاوەستان ، دەبێت تەنھا ئەوە بلێیت کە فەرموودە باسی کردووە ، لەسەر ئەمە مرۆڤ ئەگەر بەسەر پایە بکەوێت " دەرەجە یان قادرمە " ئەوا اللە أکبر نابێت بلێت ، وە ئەگەر لێی دابەزی نابێت سبحان اللە بلێت ، بەلکو ئەمە تایبەتە بە حالەتی سەفەر )) (لقاءات الباب المفتوح 3/102).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ