پرسیار // ئایا دروستە زیکر بە تەسبیح بکرێت ؟
وەلام // سەبارەت بە زیکرکردن بە تەسبیح دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە زیکر بە تەسبیح بکرێت ، بەلام باشتر واییە بە بێ تەسبیح زیکر بکەیت ، بەلگە :
(ٲ) حەدیسی سعدی کوڕی ابی وەقاص لەگەل پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم چوو بۆ لای ژنێک بینیان ئەو ژنە ناوک و بەردی لەپێشە و زیکری پێ دەکرد ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتی شتێکت پێ دەلێم لەمە ئاسانتر و باشتر وتی : سبحان اللە عدد ما خلق فی السماء و سبحان اللە عدد ما خلق فی الارض و سبحان الله.....))رواە ابو داود ، والترمذی ، پێغەمبەر سەلامی خوای بێت ئینکاری ئەو ژنەی نەکرد ،بەلکو ئەوەی باشتر و ئاسانتری پیشان دا.
(ب) چەندین ئەسەر لە هاوەلان نقل کراون زیکریان کردووە بە ناوک و بەرد ، نقل کراوە ابو الدرداء کیسێکی ناوکی عەجوەی پێ بووە دوای نوێژی بەیانی دەری دەهێنا زیکری پێ دەکرد ، وە ابو هریرە بەهەمان شێوە زیکری بە ناوک دەکرد وە چەند هاوەلی تر .
(ج) ئێمە نالێین زیکر کردن بە تەسبیح سونەتە و دینە ، بەلکو دەلێین سەبەبە بۆ زیکر کردن و ئاسانکارییە بۆ ئەوانەی زیکریان لێ تێک دەچێت ناتوانن بژمێرن بە تەواوی ، نەک زیکر بە تەسبیح عیبادەت بێت ، کەواتە بیدعە نییە ، ئەوکاتە دەبێت بە بیدعە ئەگەر بە عیبادەت تێ بگەی .
(د) دەلێین ڕاستە لە ابن مسعود نقل کراوە کە ئینکاری خەلکی کوفەی کردووە ، بەلام ئایا لەسەر چی ئینکاری خەلکی کوفەی کردووە :
(۱) لەوانەیە لەبەر ئەوە ابن مسعود ئینکاریان کردبێت چونکە ئەوان چاکەکانیان دەژمارد ، هەر لەبەر ئەمەش ابراهیم دەلێت : (کان ابن مسعود یکرە العد ویقول ٲیمن علی اللە حسناتە) .
(۲) لەوانەیە ئینکاری شێوەی زیکر کردن بە جەماعی کردبێت .
(۳) ئەگەر ئینکاری زیکر کردن بە بەردیشی کردبێت ، دەلێین ئەمە ئیجتهادی ابن مسعودە وە چەند لە هاوەلان زیکریان کردووە بە بەرد و ناوک .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن نابێت زیکر بە تەسبیح بکرێت و بیدعەیە ، بەلگە :
(ٲ) زیکر کردن بە تەسبیح پێچەوانەی سونەتە و هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون زیکر بە تەسبیح بکرێ ، وە ئەسل وایە عیبادات ڕاوەستانە ئیلا بەلگە هاتبێت .
(ب) ابن مسعود و هاوەلانی پێیان باش نەبووە زیکر بە ناوک و بەرد بکرێ ، بەلکو بە بیدعەیان داناوە ، کاتێک زانی خەلکی کوفە لە مزگەوت زیکر بە بەرد دەکەن ئینکاریان لێ کرد و وە کردەوەکەیان بە بیدعە وەسف کرد .
(ج) وە حەدیسی سعد کوری وەقاص لاوازە نابێتە بەلگە کە دروستە زیکر بە بەرد و تەسبیح بکرێ .
ابن تیمییه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت (( هەندێک جار هەیە دوو گوردی ( سجاد ) لەسەر شانی دادەنێت و هەیە تەسبیحی بەدیار دەخات بە شیعاری دین دادەنێت ، کەچی لە پێغەمبەر و هاوەلان بە زۆر ڕێگا نقل کراوە کە ئەمە شیعاریان نەبووە بەلکو زیکریان کردووە بە دەست و سەری پەنجە ....زیکر کردن بە تەسبیح کەس نەی وتووە باشترە لە زیکر کردن بە دەست.....)) مجموعة الفتاوی ج۲۲ لاپەڕە ۱٨۷
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( واز هێنان لە تەسبیح باشترە بەلام بیدعە نییە چونکە ئەسلێکی هەیە هەندێک لە هاوەلان بە بەرد زیکریان کردووە ......))
وتەی ڕاست دەلێین هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە زیکر بکرێت بە بێ تەسبیح ، بەلام ئەگەر بەتەسبیحیش بکرێت ئەگەر پێویست بکات ئێمە نالێین بیدعەیە و تاوانبار دەبێت .
تێبینی / (۱) دەلێین دروستە بەلام مەبەستمان ئەوە نییە زیکر کردن بە تەسبیح سونەت بێت و لەسەری بەردەوام بیت ، بەلکو دەلێین ڕێگە پێدراوە بۆ کەسێک کە پێویستی پێ بێ وەک ژماردن لەبیر دەکات یان بەتەمەن داچووە یان تەمبەلە ....
(۲) هەلگرتنی تەسبیح بۆ خۆ هەلکێشان و دیار خستن نابێت .
(۳) خەلک لە تەسبیح هەلگرتن ئەم حالەتانەن :
(ٲ) هەیە بۆ خۆشی و جوانی تەسبیح هەلدەگرێت ، ئەمەیان دروستە چونکە عادەتە و وە ئەسل وایە عادات دروستە ، بەلام ئەوەی ڕاستی بێت بۆ کەسی شارەزا جوان نییە هەلی بگرێت .
(ب) هەیە بۆ زیکر کردن بە کاری دەهێنێ دەلێین دروستە بەلام نابێت بکەیتە سونەت .
(ج) هەیە هەلدەواسێت لە ملی خۆی دەکات یان لە دەستی دەکات ، دەلێین نابێت چونکە خۆ چوواندنە بە سۆفیەکان ، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( هەلگرتنی تەسبیح کە پێویست نەبێ یان لە ملت بکەیت یان لە دەست ، یان بۆ ریاء وادەکات ، یان سەر دەکێشیت بۆ تووش بوون بە ریاء ، ئەگەر بۆ ریاء بێت گومان تێدا نییە حەڕامە ، ئەگەر ئەوەکەی تر بێت کەمترین شت ئەوە کە باش نییە )).
(٤) وە دەلێین تەسبیحی ئەلکترۆنی هەمان حوکمی تەسبیح تری هەیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ