پرسیار: حوکمی عەفو کردنی بکوژێک کە کەسێکی کوشتووە بە غەدر و فێل؟
وەڵام: کوشتنی بە غەدر و فێل هیچ مەجالی تێدانییە دەبێت بکوژرێتەوە، دروست نییە عەفو بکرێت و صولح بکرێت، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی و هەندێک حەنابلە و وتەی ابن تیمیةیە، بەڵگە:
- لەبەر ئەوەی عومەر هەموو ئەمانەی کوشتەوە کە بەژدار بوون لە کوشتنی غولامەکە، کە پێنج یان حەوت کەس بوون کوژرانەوە.
- عومەر ئەم سزایەی دایە پاڵ خۆی نەک وەلی کوژراوەکە، بەڵگەیە بۆیان نییە عەفوی بکەن، ئەمە بۆ وەلی دەگەڕێتەوە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کوشتنی بە غەدر و فێل وەک کوشتنی تر وایە، وەلی کوژراوەکە بۆیان هەیە داوای قصاص بکەن یان عەفوی بکەن و ئەوانی تر خوێن بایی (دیة) بدەن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەی ڕوونو ئاشکرا نەهاتوون جیاوازی خستبێتە نێوانیان. (المغني) (١١/٤٦٠)، (فتح الباري) (١٢/٥١٠).
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، هەروەها عەفو کردنی زیانی زیاترە، واللە أعلم. (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٨/٣١٧).