پرسیار // ئایا دوعا کردن لەناو سوجدە دروسته ؟
وەلام // زایان دەلێن دوعاکردن لەناو سوجدە ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : دوعا کردن لەناو سوجدەی نوێژ جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت بێت دروستە ، بەلگە :
(۱) عن ابن عباس رضی الله عنهما ٲن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( ٲلا وٳني نهیت ٲن ٲقرٲ القران راكعا ٲو ساجدا ، فٲما الرکوع فعظموا فیه الرب عز وجل، وٲما السجود فاجتهدوا في الدعاء فقمن ٲن یستجاب لكم )) رواە مسلم (٤۷۹) .
واتە : ئاگاردار بن کە ڕێگری لە من کراوە قورئان بخوێنمەوە لە ڕکوع و سوجدە ، لە رکوعدا خوای گەورە تێیدا بە گەورە دابنێن ، وە لە سوجدەدا بگەرێن دوعا بکە بە ئارەزووی خۆتان ، شوێنێکی شیاوە بۆ قبول بوونی دوعا .
ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە سونەتە دوعا بکەیت لە ناو سوجدەی نوێژ ، جا چ نوێژی سونەت بێت یان واجب ، چونکە نەی بەستۆتەوە بە نوێژی سونەت یان واجب .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( دروستە بۆ ئیماندار دوعا بکات لەناو نوێژ لە شوێنی دوعا کردن ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت ، شوێنی دوعا کردن لەناو نوێژ سوجدەیە و کاتی نێوان دوو سوجدە و کۆتای نوێژ دوای خوێندنی تەحیات و سەڵاوات واتە پێش سەلام دانەوە ، .........)) مجموعە فتاوی ابن باز ج۱۱
حالەتی دووەم : دوعا کردن لە سوجدەی ڕێگە پێدراوی دەرەوەی نوێژ ، وەک سوجدەی سەهو یان سوجدەی قورئان خوێندن یان سوجدەی سوپاسی خوای گەورە کردن ( سوجدەی شوکر ) ، دەلێن سونەتە لەم سوجدانەش دوعا بکەیت ، بەلگە :
(۱) عن ابي هریرة رضی الله عنه ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( ٲقرب ما یکون العبد من ربە وهو ساجد ، فٲکثروا الدعاء )) رواە مسلم ، واتە : نزیکرترین شوێن کە بەندە لە خوای خۆی نزیک ببێت سوجدەیە ، زۆر دوعا بکەن لە سوجدەدا .
لەم فەرموودەیە دوعا کردن لە سوجدەدا معلقی نەکردووە بە سوجدەی ناو نوێژ ، نەی وتووە سوجدەی نوێژ ، بەلگەیە هەر سوجدەیەک شەرع ڕێگەی دابێت دەتوانیت دوعای تێدا بکەیت ، ڕاستە فەرموودەی ابن عباس باسی سوجدەی ناو نوێژە ، وە هەندێک زانا دەلێن ئەم فەرموودەیەش باسی سوجدەی ناو نوێژە ، بەلام ڕێگری نییە لەناو سوجدەی ڕێگە پێدراو دوعا بکەیت .
حالەتی سێیەم : دوعا کردن لە سوجدەی ڕێگە پێنەدراو لە دەرەوەی نوێژ ، وەک : کەسێک سوجدەیەک دەبات بێ هۆکار تەنها سوجدە دەبات بۆ دوعا کردن دوای نوێژ ، زانایان دەلێن ئەمە دروست نییە و بیدعەیە ، بەلگە :
(۱) ئەسل وایە عیبادەت توقیفیە ، واتە ڕاوەستانە نابێت لە خۆتەوە عیبادەت بکەیت ئیلا بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون کەواتە نابێت .
(۲) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((من عمل عملا لیس علیە امرنا فهو رد )) رواە مسلم ، واتە : هەر کردەوەیەک بکەی فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ، ئەوە ئەو کردەویە ڕەت دەکرێتەوە .
(۳) قیاس دەکەن لەسەر ڕکوع ، هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە ڕکوع بە تەنیا ببەیت ، وە سوجدەش بە تەنیا هەمان شتە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ سوجدە بۆ خوا ببات بێ هۆکار ئایا بە سوجدەی شوکر حساب دەکرێ دوو وتە هەیە ئیمام الحرمین نقلی کردووە ، یەکەمیان : دروستە ، خاوەنی تقریب دەلێت (کە ئەمە وتەی ڕاستە ) : نابێت کە ئیمام الحرمین دەلێت ئەمە وتەی ڕاستە ، ........... بەلگە : قیاس دەکەن لەسەر ڕکوع بردن ، چونکە ئەگەر یەکێک رکوع ببات لەدەرەوەی نوێژ هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە ، چونکە شتێکی داهێنراوە ، هەموو داهێنراوێکیش گومڕاییە ئیلا ئەگەر بەلگە لەسەری هاتبێت ....)) المجموع ج۳ لاپەڕە ٥٦٥
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئینکاری ئەوە دەکرێت ئەوەی کە هەندێک خەلک دەیکەن کە سوجدەیەکی تاک دوای سەلام دانەوە لە نوێژ دەبەن ، ئەمە بیدعەیە ، لە هیچ ئیمامێک نقل نەکراوە پێیان سونەت بێت ، عیبادەت بنیات نراوە لەسەر شەرع و شوێن کەوتن ، نەک لەسەر هەواو شت داهێنان ، چونکە ئیسلام بنیات نراوە لەسەر دوو بنچینە ، کەس نەپەرستیت تەنها خوا نەبێت بە تەنیا ، وە بیپەرستی بەوەی کە کراوە بە دین لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی ، نەک بیپەرستی بە هەواو شت داهێنان )) الفتاوی الکبری ج۲ لاپەڕە ۲٤۲
پوختەی وەلام زانایان دەلێن :
(۱) سونەت دوعا بکەیت لەناو سوجدەی نوێژی واجب و سونەت .
(۲) سونەت دوعا بکەیت لەناو سوجدەی ڕێگە پێدراوی دەرەوەی نوێژ ، وەک سوجدەی سەهو ، سوجدەی قورئان خوێندن ، سوجدەی شوکر .
(۳) نابێت دوعا بکەیت لە سوجدەی ڕێگەپێنەدراوەی دەرەوەی نوێژ ، بەلکو خودی سوجدەکە بیدعەیە ، وەک ئەوەی سوجدەیەک دوای نوێژ یان هەر کاتێک ببەیت بۆ دوعا کردن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ