پرسیار // ئایا دروستە ھەندێک جار زیکر بکەیت بە دەستی چەپ ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن سونەتە بە دەستی ڕاست زیکر بکەیت ، نابێت بە دەستی چەپیش زیکر بکەیت ، کە ئەمە وتەی ئەلبانی یە .
دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن سونەت وایە بە ھەردوو دەست زیکر بکەیت ، کە ئەمە وتەی بکر ئەبو زیدە .
سێیەم // باشتر وایە زیکر بە دەستی ڕاست بکەیت ، وە دروستیشە بە دەستی چەپ بکەیت ، کە ئەمە وتەی زانایانی اللجنە الدائمەیە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە تەسبیحات بکەیت بە دەستی ڕاست ، چونکە فەرموودە ھاتووە رواە ئەبو داودە دەفەرومووێت : " تەسبیحاتی کردووە بە دەستی ڕاست " بەلام نابێت تووندی بنوێنی لەم بابەتە ئەگەر کەسێک بە ھەردوو دەست تەسبیحاتی کرد ، بەلکو دەلێین : سونەت وایە تەنھا بە دەستی ڕاست بکەیت ، چونکە ئەمە لە پێغەمبەرەوە ھاتووە ، چونکە ئەمە باشترە و تەواوترە ، چونکە دەستی ڕاست پێش دەخرێ بۆ شتی سوپاس کراو ، وە دەستی چەپ بۆ شتی تر . )) "مجموع فتاوى الشيخ العثيمين " ( 13 / 243 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ