سەردێری پرسیار: ئایا دروستە کاتی زیکر کردن زیکر ڕابگریت ئەگەر کارێک ھاتە پێش یان کەسێک ھاتە لات پاشان تەواو بکەی ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 354

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کاتی زیکر کردن زیکر ڕابگریت ئەگەر کارێک ھاتە پێش یان کەسێک ھاتە لات پاشان تەواو بکەی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو زیکرانەی کە ژمارەیان دیار کراوە ئەسل وایە دەبێت لەسەر یەک بلێیت نەک ماوە بخەیتە نێوانیان .

نموونە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مَنْ سَبَّحَ اللَّهَ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ : ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ ، وَحَمِدَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ ، وَكَبَّرَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ ، فَتْلِكَ تِسْعَةٌ وَتِسْعُونَ ، وَقَالَ تَمَامَ الْمِائَةِ : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، غُفِرَتْ خَطَايَاهُ ، وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ )) رواه مسلم (597) .

واتە : ھەر کەسێک سبحان اللە سی و سێ جار بلێت دوای ھەموو نوێژی واجب ، وە الحمدللە بلێت سی و سێ جار ، اللە أکبر بلێت سی و سێ جار ، وە لە تەواوکەری کە دەکاتە سەد بلێت : لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت ئەگەر بە ئەندازەی کەفی دەریا بێت .

زانایان دەلێن مانای فەرموودەیە واتە کە دەبێت لەسەر یەک ئەم زیکرانە بلێت بێ ئەوەی ماوە بخەیتە نێوانیان ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، یەکسەر دوای نوێژ بلێیت بێ ئەوەی ماوەیەکی زۆر بکەوێتە نێوان زیکر و نوێژ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بابەت باس کردنی ئەو حالەتانەی کە دەبنە ھۆی ئەوەی مشغول ببیت لە زیکر کردن ، سونەتە بۆی وازی لێ بھێنی لەبەر ئەو ھۆکارە دوای دەگەڕێیتەوە سەری دوای چوونی ، لەوانە : ئەگەر سەلامی لێ کرا وەلام دەداتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ زیکر کردن ، وە ئەگەر پژمی الحمدللە دەلێیت و پاشان دەگەڕێیتەوە بۆ زیکر کردن ، ھەروەھا ئەگەر گوێی لە وتار خوێن بوو وە گوێی لە بانگ دان بوو وەلامی بانگ دەداتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ زیکر کردن ، ھەروەھا ئەگەر خراپەی بینی دەیگۆڕێت یان چاکەیەک ڕێنمووی دەکات یان یەکێک پرسیارێکی کرد ڕێنمووی دەکات و وەلامی دەداتەوە پاشان دەگەڕێتەوە بۆ زیکر کردن . )) الأذكار لاپەڕە ٤٦

زانایان دەلێن ئەگەر ماوەیەکی زۆر کەوتە نێوان نوێژ و زیکر ، ئەوا كاتی ئەو زیکرە چوو وە ئەگەر کەم بوو ئەوا دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ماوەیەکی زۆر کەوتە نێوان نوێژ و زیکری دوای نوێژ ئەوە کاتی چوو ، ماوەی زۆری عورف " واتە ھیچ سنوری دیار کراوی نییە بە کات ، بەلکو دیار کردن بۆ عورف دەگەڕێتەوە " بەلام ئەگەر فاصلێکی کەم بوو ، وەک ئەوەی نوێژی جەنازە بکرێت یەکسەر دوای نوێژی واجب ئەوا کاتی زیکر نەچووە . )) شرح عمدة الأحكام .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام