پرسیار // ئایا دروستە کاتی زیکر کردن زیاتر بلێیت یان کەمتر لەو ژمارەی کە فەرموودە باسی کردووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن زیکر کردن دوو جۆرە :
یەکەم / زیکری مطلق : زیکر کردن لە ھەموو کاتێک بێ ئەوەی حالەت و ژمارە و کات دیار کرابێت .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْراً كَثِيراً * وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً )) سورة الأحزاب :41-42 .
واتە : ئەی ئەوانەی ئیمانتان ھێناوە زۆر زیکری خوای گەورە بکەن وە تەسبیحاتی بکەن لە بەرەبەیان و ئێواران .
عن عائشة رضي الله عنها قالت : (( كان النبي صلى الله عليه وسلم يذكر الله على كل أحيانه . )) رواە مسلم (373) .
واتە : پێغەمەبر سەلامی خوای لێ بێت زیکری خوای دەکرد لە ھەموو حالەتێک .
دووەم / زیکری مقید : زیکر کردن لە کاتێکی دیاری کراو یان حالەتێکی دیاری کراو یان بە ژمارە ، نموونە : زیکری دوای نوێژەکان یان زیکری پێش نووستن یان زیکری بەیانیان و ئێواران و زیکری تری ھاوشێوەی ئەمانە .
زانایانی االجنە الدائمە دەلێن : (( ئەو زیکرانەی فەرموودە ھاتوون ئەسل وایە تەوقیفیيە " ڕاوستانە " چۆن ھاتووە لە ڕووی ژمارە و شێوە ئاوا دەکرێت ، دەبێت موسلمان ڕەچاوی ئەمە بکات و بەردەوام بێت لەسەری بەم شێوە کەم وزیادی نەکات لە شێوە و ژمارە . )) "فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الأولى " (24/203)
زانایان دەلێن زیکرێک ئەگەر ژمارەی دیار کرابێت نابێت کەمتر لەو ژمارەیە بلێیت ، ئەگەر کەمتر بلێیت ئەو پاداشتە وەرناگریت کە فەرموودە باسی کردووە ، ھەروەھا ئەگەر زیاتریش بلێت بە ئەنقەست لەو ژمارەیەیەی کە دیار کراوە ئەوا گومانی تێدا نییە کە پێچەوانەی سونەتی کردووە و ھەندێک دەلێن ئەو پاداشتە بۆی نییە کە فەرموودە باسی کردووە .
بەلام ئەگەر زیکری زیاد کرد بە ھەلە و لەبیر کردن ھیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت و پاداشتی بۆی ھەیە ئەوەی ئەو فەرموودەیە باسی کردووە .
عن ابْنِ عَبَّاسٍ، عَنْ النَّبِيِّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ: (( إِنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتِي الْخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ )) رواه ابن ماجه (2045) وصححه الألباني .
واتە : خوای گەورە لەسەر ئومەتی منی ھەلگرتووە و لەسەری حساب ناکات ھەلە کردن و لەبیر کردن و زۆری لێکردن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ