سەردێری پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی سورەت سەجدە پێش نووستن ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 351

پرسیار:

پرسیار // دروستە سورەت السجدە بخوێنیت پێش نووستن ھیچ بەلگە ھاتوون ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سونەتە شەو پێش نووستن سورەت سەجدە بخوێنیت ، بەلگە :

عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الم تَنْزِيلُ وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ . وروى الترمذي (2892) ، صححه الألباني في صحيح الترمذي .

واتە : جابر خوای لێی ڕازی بێت دەلێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت شەو نەدەخەوت ھەتا سورەت سەجدو و مولکی دەخوێند .

ھەندێک زانا دەلێن فەرموودەکە باسی سەجدە دەکات لاوازە بەلام زۆر زانا دەلێن فەرموودەکە ڕاستە و دەتوانی بخوێنی و سونەتە ، وە باشتر وایە پێش نووستن یان پێش خۆ ئامادە کردن بۆ نووستن بخوێنیت واتەی دوای نوێژی عیشا ، بەلام ئەگەر یەکێک دوای نوێژی مغریب واتە پێش عیشا بخوێنێ ھەندێک دەلێن نالێین جارێکی تر بخوێنەوە چونکە بۆت حساب نەبووە بەلام باشتر وایە دوای عیشا بخوێنی.

ھەروەھا سونەتە ئەم سورەتە لە ناو نوێژی بەیانی جومعە بخوێنرێت ، بەلگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقْرَأُ فِي الْجُمُعَةِ فِي صَلاةِ الْفَجْرِ (( الم تَنْزِيلُ السَّجْدَةَ) وَ (هَلْ أَتَى عَلَى الإِنْسَانِ حِينٌ مِنْ الدَّهْرِ )) راوە البخاري (891) ومسلم (880) .

واتە : ئەبو ھوڕیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە نوێژی بەیانی جومعە سورەت سەجدە و ئینسانی دەخوێند .

بەلام خوێندنەوەی سورەت سەجدە دوای نوێژی مغریب پاداشتی زیندوو کردنەوەی شەوی قەدری ھەیە ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون ، وە ئەو فەرموودەی ھاتووە باسی لاوازە .

عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا قَالَ : قَالَ رَسُوْلُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ قَرَأَ : " تبَاركَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ " وَ " ألم . تنَزِيْل " السَّجْدَة ، بَيْنَ المَغْرِبِ وَالعِشَاءِ الآخِرَةِ فَكَأَنَّمَا قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ " .

واتە : ھەر کەسێک سورەت مولک و سەجدە بخوێنێت لە نێوان مغریب و عیشا وەک ئەوە وایە شەو قەدری زیندووی کردبێتەوە بە شەو نوێژ و عیبادەت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام